رووداو دیجیتاڵ
شەوی رابردوو لە سێ رووداوی هاتووچۆدا لە سنووری شاری کۆیە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکە برینداربوون، ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە ماتۆڕسوار بوون.
رۆژی سێشەممە 20-8-2024 هاوکار عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی کۆیە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "شەوی رابردوو لە نزیک گوندی قۆریتانی سەر بە کۆیە سێ ماتۆڕسکیل وەرگەڕاون، بەهۆیەوە دوو ماتۆرسوار گیانیان لەدەستدا و یەکێکیشیان بریندار بوو."
فەرهاد کاکل لەدایکبووی ساڵی 1973 و هەریاد رزگار، لەدایکبووی ساڵی 2010، لەو رووداوەدا گیانیان لەدەستداوە
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە، گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە گوتی: "هێشتا بەتەواوەتی یەکلایی نەبووەتەوە ئەو ماتۆڕسوارانە پێشبڕکێیان کردووە، یان بە خێرایی ماتۆڕەکانیان لێخوڕیوە و بەیەکیاندا داوە یان وەرگەڕاون."
بە گوتەی گوتەبێژی تەندروستیی کۆیە لە رووداوێکی دیکەی هاتووچۆدا بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل سێ کەس برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ