رووداو دیجیتاڵ
کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بڕى پاداشتى دارایی کارمەندانى سەر سندووقەکانی دەنگدانى بۆ هەڵبژاردنى پەرلەمانى کوردستان دیاریکرد، کە 150 هەزار دینار بۆ 250 هەزار دینار دەبێت.
رۆژی 20ـی ئابی 2024 کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند پاداشتى دارایی ئەو کارمەندانە لەلایەن ئەنجوومەنى کۆمسیارانەوە دیاری کراوە.
بەگوێرەى بڕیارەکە هەر کارمەندێکى سەر سندووقى دەنگدان فەرمانبەرى حکومەت بێت، 150 هەزار دینار وەردەگرێت، ئەگەر دەرچووى زانکۆ یان قوتابیش بێت، 250 هەزار دینار وەردەگرێت.
عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند "ئەو پاداشتە بۆ یەک رۆژى کارکردنى ئەو کارمەندانەى سەر سندووقەکانى دەنگدانە، کراون بە دوو بەشەوە هەندێکیان بۆ دەنگدانى تایبەت و ئەوانى دیکە بۆ دەنگدانی گشتییە."
عیماد جەمیل هەروەها گوتى "پاداشتەکە لە ماوەى شەش مانگ لە دواى هەڵبژاردن بۆ ئەو کارمەندانە خەرج دەکرێت."
رۆژی 20ـی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت. زیاتر لە 41 هەزار کارمەند سەرپەرشتیی هەڵبژاردنەکە دەکەن کە لەلایەن کۆمیسیۆنەوە بە شێوەى تیروپشک دەستنیشانکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ