سەرۆکى پارتێکى تورکمانى: نوورى مالیکى پێیگوتین 'ئەوەى لە هۆتێل رەشید روویدا کێشەى گەورەی لێکدەکەوێتەوە'

7 کاژێر له‌مه‌وپێش
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی پارتێکى نێو بەرەى تورکمانیی یەکگرتوو راگەیاند، لەگەڵ عەرەب و پارتى دەیانتوانى کۆبوونەوەى هاوشێوەى ئەنجوومەنى پارێزگا لە هۆتێل رەشید بکەن، بەڵام بۆچوونى پارتى وابووە نابێت یەکێتى بخرێتە دەرەوەى حکومەتى خۆجێی. دەشڵێت: "نوورى مالیکى پێیگوتین ئەوەى روویدا مایەى سەقامگیریى کەرکووک نییە و کێشەى گەورەترى لێدەکەوێتەوە."
 
جاسم بەیاتى، ئەمیندارى گشتیى یەکێتیى ئیسلامى بۆ تورکمانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى گوت: "ئێمە لەگەڵ پارتى و عەرەب 10 کورسیمان هەبوو، دەمانتوانى کۆبوونەوەیەکى هاوشێوەى هۆتێل رەشید بکەین، بەڵام راى سەرۆکوەزیران و پارتیش وابوو کە ناکرێت یەکێتى بە پێنج کورسییەوە لە دەرەوەى پێکهاتەى حکومەت بێت، بڕوامان وابوو سەقامگیریى کەرکووک بە ئامادەبوونى هەمووان دەبێت." 
 
10ـی ئابی 2024، ئەنجوومەنى پارێزگاى کەرکووک بە ئامادەبوونى 9 ئەندام لە هۆتێل رەشید لە بەغدا کۆبووەوە و حکومەتى خۆجێیی هەڵبژارد. 
 
یەکێتیى ئیسلامى بۆ تورکمانیى عێراق ئەندامە لە هەردوو هاوپەیمانێتیى بەرەى تورکمانیى یەکگرتوو بە سەرۆکایەتیی حەسەن تۆران و دەوڵەتى یاسا بە سەرۆکایەتیى نوورى مالیکى.
 
18ـى ئاب، نوێنەرانى بەرەى تورکمانى و هاوپەیمانیى عەرەبی بە ئامادەبوونى جاسم بەیاتی لە بەغدا لەگەڵ نوورى مالیکى کۆبوونەوە. جاسم بەیاتى گوتى: "مالیکى پێیگوتین ئەوەى لە هۆتێل رەشید روویدا مایەى سەقامگیریى کەرکووک نییە و کێشەى گەورەترى لێدەکەوێتەوە کە لە قەبارەى کەرکووک زیاتر دەبێت و کێشە دەکەوێتە نێوان دوو پارت، تورکمان و عەرەب و وڵاتان".
 
پۆستى پارێزگارى کەرکووک درایە کورد لە پشکى یەکێتى و پۆستى سەرۆکى ئەنجوومەنى پارێزگاش دراە عەرەب، بەڵام هاوپەیمانیى  بەرەى تورکمانی یەکگرتوو کە دوو کورسی هەبوو، هیچ پۆستێکى وەرنەگرت. 
 
ئەمیندارى گشتیى یەکێتیى ئیسلامى بۆ تورکمانى عێراق ئاماژەى بەوەدا مادەى 13ـى یاسای هەڵبژاردنى پەرلەمان و ئەنجوومەنى پارێزگاکان روونە بەوەى کە پۆستەکان بەشێوەیەکى دادوەرانە دابەشبکرێت کە گەرەنتى بەشدارى سەرجەم پێکهاتەکان بکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

زیانی کێڵگە پاڵاوگەکانی نەوت لە کەرکووک

26 کێڵگە و پاڵاوگە هەوای کەرکووکیان تێکداوە و فەرمانگەی ژینگە 'هیچی پێناکرێت'

26 کێڵگە و پاڵاوگەی نەوت لە چواردەوری شاری کەرکووک هەن و رۆژانە رێژەیەکی زۆری دووکەڵەی رەش و هەندێک جار بۆنێکی بەهێزی گازیش بڵاودەکەنەوە، جگە لە هەراسانکردنی دانیشتووان، زیانێکی تەندروستیی زۆریشی لێ کەوتووەتەوە.