نێچیرڤان بارزانی و کۆنسووڵی نوێی بەریتانیا تاوتوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆنسووڵی گشتیی نوێی بەریتانیا لە هەولێر کرد و لە دیدارەکەیاندا تاوتوێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیان کرد و هەردوولا ئەنجامدانی پرۆسەکەیان بە "گرنگ" لە قەڵەمدا.
رۆژی سێشەممە، 20-08-2024 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئه‌ندرۆ بيزڵى، كۆنسووڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان کرد و "پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێیکرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: ئه‌ندرۆ بيزڵى "خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كۆنسووڵى گشتيى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و پشتگيرى و خواستى به‌ريتانياى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه."
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە: "لە ديداره‌كه‌دا هه‌ردوولا ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستانيان به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا و هيوايان خواست پرۆسه‌ى ده‌نگدان سه‌ركه‌وتووانه به‌ڕێوه‌بچێت."
په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و كۆنسووڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا بوو.
دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا كرد
نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 2024/8/20 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئه‌ندرۆ بيزڵى، كونسوڵى گشتيى نوێى به‌ريتانيا له هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى به‌خێرهێنان و پيرۆزبايى بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى، هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست و هه‌موو پشتگيرييه‌كى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌كه‌ى نيشان دا.
لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز بيزڵى، خۆشحاڵيى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى وه‌ك كونسوڵى گشتيى وڵاته‌كه‌ى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و پشتگيرى و خواستى به‌ريتانياى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا دووپات كرده‌وه.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌دا هه‌ردوولا ئه‌نجامدانى هەڵبژاردنی په‌رله‌مانى كوردستانيان به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا و هيوايان خواست پرۆسه‌ى ده‌نگدان سه‌ركه‌وتوانه به‌ڕێوه بچێت. هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.