هونەرمەندێکی دەستبەسەرکراوی کورد لە تاران داوا دەکات چاوی بە پارێزەرەکەی بکەوێت

20-08-2023
ناسر پیرۆتی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

هونەرمەندێکی کورد کە لە تاران دەستبەسەرە، داوا دەکات رێگەی پێبدرێت چاوی بە پارێزەرەکەی بکەوێت و دانیشتنی دادگاییەکەی کراوەبێت.
 
سامان یاسین، گۆرانیبێژی کورد لە نامەیەکدا کە لە گرتووخانەوە بڵاویکردووەتەوە، داوا دەکات رێگەی پێبدرێت پێش دانیشتنی دادگە چاوی بە پارێزەرەکەی بکەوێت. هەروەها داواش دەکات، لە کاتی دادگاییکردنیدا پارێزەرەکەی، پارێزەرانی نێودەوڵەتیی بواری مافی مرۆڤ و رۆژنامەڤانانی نێوخۆیی و بیانی بەشدار بن.
 
بڕیارە سامان یاسین لە 09-09-2023 جارێکی دیکە لە دادگەی شۆڕشی تاران دادگایی بکرێتەوە. ئەو هونەرمەندە ئێستا لە گرتووخانەی ئێڤینی تاران راگیراوە.
 
سامان یاسین لەکاتی ناڕەزاییەکانی پار لە 02-10-2022 لە ماڵی خۆی لە تاران دەستبەسەر کرا و دوای ماوەیەک لە دادگەی شۆڕشی تاران بە تۆمەتی دژایەتیکردن لەگەڵ خودا و هەوڵدان دژی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران بە لەسێدارەدان سزا درا، بەڵام دیوانی باڵای دادوەریی ئێران سزاکەی هەڵوەشاندەوە و بڕیاریدا پێداچوونەوە بە دۆسیەکەیدا بکرێت.
 
تۆڕی مافی مرۆڤی کوردستان دەڵێت، سامان یاسین بە شێوازی جیاواز ئەشکەنجە دراوە تاوەکو دان بە تۆمەتەکاندا بنێت.
 
سامان یاسین لەدایکبووی ساڵی 1998ـە لە شاری کرماشان و لە گۆرانییەکانیدا کە زیاتر بە شێوازی راپن، باسی بارودۆخی ئابووری، سیاسی و کۆمەڵایەتی دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و شاڵاو کۆسرەت رەسوول، بەربژێری ئەو حیزبە لە هەولێر

بافڵ تاڵەبانی: غاز رادەست ناکەم

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڵێن بە خەڵکی کۆیە دەدات، ئەگەر دەنگیان پێبدەن، ئەو شارە بکاتە "ئیدارەی سەربەخۆ". بافڵ تاڵەبانی لە گوتارێکیدا لەبەردەم لایەنگرانی لە کۆیە رایگەیاند "غاز رادەست ناکەم".