رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی ھوکێی سەر بە ناحیەی دینارتە لە سنووری ئاکرێ تەرمی مێرمنداڵێک دۆزرایەوە کە پەت لەملیدا بووە. بەڕێوەبەری ناحیەکە دەڵێت، "گومان دەکرێت خۆی خنکاندبێت."
شەعبان خەلیل، بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، مێرمنداڵەکە ناوی "داود نەقیبە" و تەمەنی لە نێوان 12 بۆ 15 ساڵیدایە.
بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتە گوتیشی، "بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، گومان دەکرێت مێرمنداڵەکە خۆی خۆی خنکاندبێت و پۆلیس ئێستا لە شوێنی رووداوەکە لێکۆڵینەوە دەکەن."
تەرمی مێرمنداڵەکە رەوانەی دادپزیشکی ئاکرێ کراوە بۆ ئەنجامدانی توێکاری و دواتر رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.
گوندی ھوکێ سەر بە ناحیەی دینارتەیە لە قەزای ئاکرێ و چەند ساڵێکە بەھۆی شەڕی تورکیا و پەکەکەوە چۆڵکراوە، تەنیا لە وەرزی ھاوین چەند ماڵێک بۆ کشتوکاڵ و مەڕداری دەچنەوە بۆ گوندەکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ