پۆلیسی راپەڕین: دوو برا بە چەقۆ برایەکی دیکەیان بە سەختی بریندار دەکەن

20-08-2022
ئازاد پیرچاوشی @AzadRamadhan
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

پۆلیسی راپەڕین رایدەگەیێنێت، شەوی رابردوو کەسێکی تەمەنی 46 ساڵ بەهۆی ئەوەی کە ئاسەواری چەقۆ بەسەر جەستەیەوە بووە، رەوانەی نەخۆشخانە کراوە و دەشڵێت، بەگوتەی خوشکی بریندارەکە، لە لایەن دوو برای دیکەیەوە بە چەقۆ بریندار کراوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی پۆلیسی راپەڕین کە درەنگانی شەوی شەوی رابردوو 19-08-2022 بڵاوکراوەتەوە. کاژێر 20:00 کەسێک کە ناوی ( ک، م، ک )ـە و دانیشتووی ناحیەی ژاراوەی سەر بە قەزای پشدەرە، لە لایەن دوو برایەوە بە چەقۆ بریندار دەکرێت و بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە، رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کراوە.
 
پۆلیسی راپەڕێن کە گوتەی لە خوشکی بریندارەکە وەرگرتووە دەڵێت، بەپێی گوتەکانی ئەو، "لە لایەن دوو برایەوە بە چەقۆ بریندار کراوە" و رووداوەکە بەهۆی کێشەیەکی نێوان خۆیانەوە بووە.
 
بەگوتەی پۆلیس، دوای دروستبوونی دەماقاڵێ، رووداوەکە روویداوە و بەهۆیەوە کەسەکە بەسەختی بریندار بووە.
 
پۆلیسی راپەڕین باس لەوەش دەکات کە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 405 و 31 لە یاسای سزادانی عێراقی، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ هەردوو برا هێرشکارەکە دەرچووە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە