8 Photos
رووداو - دەربەندیخان
توونێلی دەربەندیخان جارێکی دیکەش نۆژەندەکرێتەوە، پێشتر شۆفێران گلەیی زۆریان لە توونێلەکە هەبوو، چونکە چاڵ و تاسەی زۆری تێدا دروستببوو و نێو توونێلەکەش هیچ خزمەتگوزارییەکی هاتووچۆ و رووناکردنەوەی تێدا نەبوو.
ناسح مەلا حەسەن، قایمقامی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: تیمەکان بەردەوامن لە نۆژەنکردنەوەی توونێلەکە و لەنزیکەوە چاودێری دەکەین.