رووداو-هەولێر
دوو هەفتەیە بەهۆی دابەزینی بەهای تمەن بەرامبەر بە دۆلار و دینار، رێژەی چوونی گەشتیاری هەرێمی کوردستان بۆ ئێران 90%زیادی کردووە و بەپێی ئامارەکان رۆژانە گەشتیارێکی زۆر لە باشووری کوردستانەوە دەچنە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، بەڵام لە بەرامبەردا رێژەی هاتن لە ئێران و رۆژهەڵاتەوە بۆ باشووری کوردستان بەهۆی ئەو باجەی لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە لەسەر هاووڵاتییانی دایناوە زۆر کەمیکردووە.
نزمی به‌های تمه‌ن بووەته هۆكاری ئەوەی رۆژانه له هه‌رسێ ده‌روازه فه‌رمییه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران، باشماخ و په‌روێزخانەوە ژمارەیەکی زۆر له باشووری كوردستانه‌وه گه‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران بكه‌ن، له به‌رامبه‌ریشدا هاتنی گه‌شتیاران له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێرانەوە به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن، گه‌شتیاران ده‌ڵێن به سه‌د دۆلار زۆربه‌ی ئێران ده‌گەڕێین.
كه‌مال عه‌بدی، کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "باجی ئێران كه 220 هه‌زار تمه‌نه و دەگاتە 440 هەزار، لێره‌ش 33 هه‌زار دینارمان لێ وه‌رده‌گرن، تمه‌نیش كه رۆژ دوای رۆژ داده‌به‌زێ، ئه‌وانه هۆكارن كه خه‌ڵكی ئێمه نه‌توانێت گه‌شت بكات".
نزیك 100 ته‌كسی و 30 ئۆتۆبووس له‌و سنووره گه‌شتیار ده‌گوازێته‌وه، زیاتر ئه‌و گه‌شتیارانه‌ن سه‌ردانی ئێران ده‌كه‌ن یان ده‌گه‌ڕێنه‌وه باشووری کوردستان.
سیروان حوسێن، گوته‌بێژی كۆمه‌ڵگەی گومرگی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "چونی گه‌شتیاران له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ ئێران 90% به‌رز بووەته‌وه‌و هاتن كه‌متر له 10%ـە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ