بەهۆی سووتانی ماڵێک لە دینارتە ژنێک گیانی لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ 

ماڵێک لە سەنتەری ناحیەی دینارتەی سەر بە قەزای ئاکرێ سووتا، لە ئاکامدا ژنێک گیانی لەدەستدا.
 
عەقید ئیبراهیم فەریق، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی ئاکرێ بە رووداوی راگەیاند؛ کاژێر 03:50ـی دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (شەممە، 20-7-2024) ئاگر لە ماڵێک بەربوو، لە ئەنجامدا ژنێک کە خەڵکی دینارتەیە گیانی لەدەستدا. 
 
بە گوتەی بەڕێوەبەرەکەی بەرگریی شارستانیی ئاکرێ "هەتاوەکو ئێستا هۆکاری دروستبوونی ئاگرەکە، دیار نییە."  
 

هەروەها دەڵێ "ئاگرەکە گەورە بووە، دوای ئەوەی سێ منداڵی ئەو ژنە، دراوسێکانیان ئاگادارکردووەتەوە و ئەوان پەیوەندییان بە تیمەکانی ئاگرکوژاندنەوە کردووە، تیمەکان بە کەمتر لە 10 خولەک ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کردووە، بەڵام بەهۆی زۆریی ئاگرەکەوە، ژنەکە گیانی لەدەستداوە."
 
تەرمی ژنەکە بۆ دادپزیشکی قەزای ئاکرێ رەوانەکراوە و هەرسێ منداڵیشی سەلامەتن.
  
بەرگریی شارستانیی ئاکرێ لە راگەیێندراوێکدا دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ رایگەیاند "بەهۆی رووداوەکەوە، ژنێک بەناوی (ب . م . ع.) کە تەمەنی لەنێوان 45 بۆ 50 ساڵە گیانی لەدەستدا."