لە رۆژئاوای کوردستان پێشبڕکێیەکی ئەسپسواری سازکرا

رووداو دیجیتاڵ

پێشبڕکێیەکی ئەسپسواری لە سنووری شارۆچکەی چل ئاغا لە پارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان سازکرا.
 
ئەحمەد عەواد، ئەسپسوار دەڵێ "بۆ ئێمە ئەسپ هەموو شتێکە، لەبەرئەوەی ژیانمان بۆ ئەم جۆرە وەرزشە و ئەم ئاژەڵە تەرخان کردووە. ئەم وەرزشە بەشێکە لە نەریت و ژیانمان."
 
پێشبڕکێیەکە بە بەشداریی زیاتر لە 100 ئەسپ بەڕێوەچوو و ئەسپسوارەکانیش خەڵکی ناوچەکە بوون.
 
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر پێشبڕکێکەی رێکخستبوو، براوەش 800 هەزار لیرە سووری واتە نزیکەی 60 دۆلاری پێدرا.
 
ئەسپێک بەناوی "خەتن نار" پلەی یەکەمی بەدەستهێنا؛ پێوەری سەرەکییش بەهێزی و خێرایی بوو.
 
موهەنەد دەردار، ئەسپسوار دەڵێ "ناتوانین ئەو هەستە دەرببڕین لەکاتی بوون بە پاڵەوانی خەتن نار هەمان بوو. دوای شەش مانگ لە راهێنان، هەوڵدان، تیشکخستنەسەر و وردبوونەوە، خەتن نار بووە براوەی کێبڕکێکە." 
 
بەخێوکردنی ئەسپ یەکێکە لە نەریتە کۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان و سووریا؛ خەڵک بە بەشداریکردن لەو جۆرە پێشبڕکێیانەدا دەیانەوێت ئەو نەریتە زیندوو رابگرن.