لە پشدەر ماتۆرسکیلێک وەرگەڕا؛ کەسێک گیانی لەدەستدا و سێی دیکە برینداربوون

20-07-2023
ئەبوبەکر ئیسماعیل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە گوندی بێکڵۆی سەر بە ناحیەی هێرۆ لە قەزای پشدەر، بەهۆی وەرگەرانی ماتۆڕسکیلێکی سێ تەگەری کەسێک گیانی لەدەستدا و سێی دیکە برینداربوون کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن. 
 
عوسمان ئەحمەد، بەڕێوەبەری کارگێری نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، 20-07-2023 لە گوندی بێکڵۆی سەر بە ناحیەی هێرۆ لە قەزای پشدەر، بەهۆی وەرگەرانی ماتۆڕسکیلێکی سێ تەگەری کەسێک گیانی لەدەستدا و سێی دیکە برینداربوون کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن کە باوک، دوو کوڕ و کچێک بوون و یەکێک لە کوڕەکان بە ناوی یووسف عەبدولقادر، تەمەن 17 ساڵ بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
 
بەڕێوەبەری کارگێڕیی نەخۆشخانەی فێرکاری شەهیدانی قەڵادزێ گوتی، "یەکێکی دیکە لە کوڕەکان، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کراوە و باوک و کچەکە تەندروستییان جێگیرە".
 
ئەو ماڵباتە، دانیشتووی قەڵادزێن و جووتیاری دەکەن، لەکاتی گەڕانەوەیان لە کار تووشی ئەو رووداوە بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لە سلێمانی 100 حوکمدراوی مادەی هۆشبەر شیاندنەوەیان بۆ کراوە.

زۆرترین ئالوودەبووی مادەی هۆشبەر لە سلێمانی شیاندنەوەیان بۆ کراوە، پاشان دهۆک و هەولێر

لە چاکسازییەکانی هەرێمی کوردستاندا سەنتەری تایبەت بە شیاندنەوەی بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەر کراونەتەوە؛ زۆرترین بەکارهێنەر لە سلێمانی شیاندنەوەیان بۆ کراوە، دواتر دهۆک و پاشان هەولێر.