رووداو دیجیتاڵ
لە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوەدا لە ناحیەی تەقتەقی سەر بە قەزای کۆیە، شەڕ لەنێوان دوو ماڵبات دروستبوو؛ کەسێک دەستڕێژی کرد و ئامۆزایەکی خۆی کوشت و یەکێکی دیکەشی بریندارکرد
رۆژی پێنجشەممە، 20-07-2023 تاریق حەیدەری، قایمقامی قەزای کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە ئاهەنگێکی بووکگواستنەوەدا لە ناحیەی تەقتەق، لەنێوان دوو ماڵباتدا بووەتە شەڕ کە ئامۆزای یەکدین و کەسێک تەقەی کردووە و دوو ئامۆزای بریندار کردووە، دوای گەیاندنیان بە نەخۆشخانە، یەکێکیان گیانی لەدەستداوە.
رووداوەکە کاژێر 4:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ بووە، تاریق حەیدەری گوتی، "شەڕەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتیی بووە کە پێشتر لەنێوان هەردوو ماڵباتدا هەبووە".
لەبارەی تەقەکەرەکەشەوە گوتی، "هەڵاتووە و دەستگیرنەکراوە، بەڵام فەرمانی دەستگیرکردنی هەیە و هێزە ئەمنیەکان بەدوایدا دەگەڕێن".
ئەبوبەکر ئیسماعیل، پەیامنێری رووداو گوتی، ئەو کەسەی کوژراوە ناوی محەممەد حاجییە و تەمەنی 50 ساڵە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ