فڕۆکەکانى تورکیا چیای لینک لە سنوورى دێرەلووک بۆردوومان دەکەن

20-07-2020
ناسر عەلی
لە دوو هەفتەدا ئەوە سێیەم جارە هەمان شوێن لە چیای لینک بۆردوومان دەکرێت وێنە: ناسر عەلی - رووداو
لە دوو هەفتەدا ئەوە سێیەم جارە هەمان شوێن لە چیای لینک بۆردوومان دەکرێت وێنە: ناسر عەلی - رووداو
نیشانەکردن زاخۆ تورکیا بۆردوومان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەکانى تورکیا چوار جار لەسەر یەک چیای لینکیان لە نزیک کۆمەڵگەى هێتوت لە سنووری دێرەلووکی سەر بە ئامێدی بۆردوومان کرد.
 
رابین عەلى، دانیشتووى ناحیەی دێرەلووک وێنەی ساتى بۆردوومانەکەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو ناردووە و دەڵێت، کاژێر 06:40ـی ئێوارە دوو فڕۆکەى تورکیا بۆردوومانەکەیان کردووە و هیچ زیانى گیانیی بە خەڵکى سڤیل نەگەیاندووە. 
 
لە دوو هەفتەدا ئەوە سێیەم جارە هەمان شوێن لە چیای لینک کە حەوت کیلۆمەتر لە کۆمەڵگەى هێتوتەوە نزیکە، لەلایەن فڕۆکەکانى تورکیاوە بۆردوومان دەکرێت.
 
زیاتر لە مانگێکە تورکیا دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکى ئاسمانى و زەمینی بۆ ناو خاکى باشوورى کوردستان کردووە و تاوەکو ئێستا بە درێژایى 40 بۆ 50 کیلۆمەتر و قوڵایی 15 بۆ 30 کیۆمەتر هاتووەتە ناو خاکى باشوورى کوردستانەوە و لە 13 شوێنى ستراتیژیی سنوورى زاخۆ جێگیربووە.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە