لە دەرکار و باتیفا بەهۆی شەڕی تورکیا و پەکەکە 400 ملیۆن دینار زیان بە جووتیاران کەوتووە

 
رووداو دیجیتاڵ

زیاتر لە 13 هەزار هاونیشتمانیی دانیشتووی ناوچە سنوورییەکانی ناحیەکانی باتیفا و دەرکار لە سنووری قەزای زاخۆ بەهۆی شەڕی سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە، ماڵ و زەوییەکانیان لە ناوچە سنوورییەکان جێهێشتووە. زیانە داراییەکانی ئەو دوو ناحیە بە زیاتر لە 400 ملیۆن دینار دەخەمڵێنرێت.
 
تورکیا لە باتیفا و دەرکار بە قوڵایی 40 کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و لانیکەم 12 بنکەی نوێی سەربازیی لە ناوچەکەدا دروستکردووە. 
 
لە دەرکار و باتیفا، زەرەر و زیان بە نزیکەی 50 گوند کەوتووە، رێژەی 60٪ی داهاتی کشتوکاڵی خەڵکی ناوچەکە لەو دوو ناوچەیە بەرهەمدەهێنرێت.