رووداو دیجیتاڵ
زیاتر لە 13 هەزار هاونیشتمانیی دانیشتووی ناوچە سنوورییەکانی ناحیەکانی باتیفا و دەرکار لە سنووری قەزای زاخۆ بەهۆی شەڕی سوپای تورکیا و گەریلاکانی پەکەکە، ماڵ و زەوییەکانیان لە ناوچە سنوورییەکان جێهێشتووە. زیانە داراییەکانی ئەو دوو ناحیە بە زیاتر لە 400 ملیۆن دینار دەخەمڵێنرێت.
تورکیا لە باتیفا و دەرکار بە قوڵایی 40 کیلۆمەتر هاتووەتە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و لانیکەم 12 بنکەی نوێی سەربازیی لە ناوچەکەدا دروستکردووە.
لە دەرکار و باتیفا، زەرەر و زیان بە نزیکەی 50 گوند کەوتووە، رێژەی 60٪ی داهاتی کشتوکاڵی خەڵکی ناوچەکە لەو دوو ناوچەیە بەرهەمدەهێنرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ