کۆمیسیۆن: لە داهاتوودا وەڵامی فەرمانەکەی سەرۆکایەتی هەرێم دەدەینەوە

20-07-2017
گۆڤەند مستەفا
گوتەبێژی  کۆمیسیۆن: ئەنجامدانی هەڵبژاردن پێویستی بە وردەکاری و پلانی بابەتی هەیە
گوتەبێژی کۆمیسیۆن: ئەنجامدانی هەڵبژاردن پێویستی بە وردەکاری و پلانی بابەتی هەیە
نیشانەکردن هەڵبژاردن
A+ A-

رووداو - هەولێر

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان لەبارەی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و رایگەیاند، ئەنجامدانی هەڵبژاردن پێویستی بە وردەکاری و پلانی بابەتی هەیە و لە داهاتوودا وەڵامی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەداتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20-7-2017 ئەنجوومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، لەبارەی دیاریکردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆبووەوە.

دوای کۆبوونەوەکە شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمیسیۆن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند "ئەنجوومەنی کۆمیسیاران ئەمڕۆ ئەو فەرمانە هەرێمیەی خستە بەرنامەی کاری خۆی، سەبارەت بە دیاریکردنی رۆژی 1-11-2017 وەک رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و قسەی جددیمان لەسەری کرد".

شێروان زرار گوتیشی "لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا لەداهاتوودا بە فەرمی وەڵامی ئەو فەرمانە هەرێمییە بدەینەوە، چونکە بابەتەکە پێویستی بە وردەکاری هەیە، پێویستی بەوە هەیە پلانی بابەتی هەڵبژاردن قسەی جددی لەسەر بکرێت".

مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە فەرمانی ژمارە 128، رۆژی 1ی تشرینی دووەمی ئەمساڵی دیاریکرد بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە