بەڤیدیۆ؛ لە گەرمای خانەقین پیاوێک هێلکە لەسەر جادە دەبرژێنێت
رووداو - خانەقین
به‌هۆی به‌رزبووه‌نه‌وه‌ی پله‌کانی گه‌رما له باشووری كوردستان سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان 2 رۆژ پشووی راگه‌یاند و پیاوێکیش لە خانەقین هێلکە لەسەر جادە دەبرژێنێت.
پله‌ی گه‌رمای شاری ناوباخان لە خانه‌قین، هاوشێوه‌ی كه‌لار به‌رزه، بەرزبوونەوەیەک كه هاونیشتمانیان رۆنی پێداغ ده‌كه‌ن و به‌تینی تیشكی خۆر هێلكه دەبرژێنن.
چالاك محه‌ممه‌د ، هاونیشتمانییه‌كی دانیشتووی خانه‌قینه و به(رووداو)ی راگەیادند '' كاژێر 11:00ی رۆژی چواشەممە پله‌ی گه‌رما له خانه‌قین گه‌یشته 51 پله‌ی سیلیزی و بۆ كاژێر 12:30 خولەک هێنده گه‌رمبوو خه‌ڵكی هێلكه‌یان سووردهكردهوه".
شه‌پۆلێكی گه‌رما باشووری كوردستانی گرتۆتەوە و به‌پێی پێشبینییه‌كان تاوەكو رۆژی شەممەی داهاتوو بهمجۆرده پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بێت و دواتر ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی خۆی.