پەنابەرانی رۆژئاوا لە پێنەدانی بەشەخۆراک نیگەرانن


لەبەر خراپی رەوشی ژیانیان، کۆمەڵێک پەنابەری رۆژئاوای کوردستان، نیگەرانی خۆیان لە پێنەدانی بەشە خۆراک و ئازووقە دەردەبڕن و ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن گوزەرانی ژیانیان زۆر خراپە، بەتایبەتی لەو کاتەی مانگی رەمەزاندا خواردنێکیان نییە بۆ بەربانگ، ئەو خێزانانە کە لەکەمپی دۆمێز نیشتەجێن، چاوەڕوانی ئەوەن هاوکاری بکرێن.