لە کۆمەڵگەی شاریا تەرمی کەسێک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە

20-06-2024
ناسر عەلی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دوای سێ رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ تەرمی پیاوێکی تەمەن 70 ساڵ لە کۆمەڵگەی شاریای دهۆک لەنێو ئۆتۆمبێلەکەیدا دۆزرایەوە، سەرچاوەیەکی ئەمنی دەڵێت: "پێدەچێت بەهۆی جەڵتەوە گیانی لەدەستدابێت."
 
بەرەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە، 20-06-2024 لە رێگەی نێوان شاریا و چیای زاوا، تەرمی پیاوێک دۆزرایەوە و پاش گەیشتنی هێزە ئەمنییەکان بە شوێنی رووداوەکە تەرمەکە بۆ دادپزیشکیی دهۆک گواسترایەوە و لەبارەیەوە دەست بە لێکۆڵینەوە کرا. 
 
سەرچاوەیەکی ئەمنیی لە ناحیەی فایدە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەو کەسەی مردووە، ناوی ئەحمەد حەیدەر ئیلیاس'ـە و تەمەنی 70 ساڵە، خەڵکی شنگالە، بەڵام دانیشتووی ناحیەی فایدە بووە. دوای سێ رۆژ لە بێسەروشوێنبوونی، تەرمەکەی دۆزراوەتەوە." 
 
ئەو سەرچاوە ئەمنییە باسی هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو پیاوە بەتەمەنەی کرد و گوتی: "هیچ ئاسەوارێکی کوشتن لەسەر جەستەی نییە، رەنگە بەهۆی جەڵتەوە گیانی لەدەستدابێت، وەکو دەرکەوتووە، هیچ کێشەیەکی کۆمەڵایەتیی نەبووە." 
 
"ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان و توێکاری بۆ تەرمەکەی دوو تاوەکو سێ رۆژی پێدەچێت و دواتر ئاشکرادەکرێن." ئەمە بەپێی ئەو سەرچاوە ئەمنییەی قسەی بۆ رووداو کرد. 
 
لە رۆژانی جەژنی قورباندا، ئەم رووداوە بە دووەمین رووداوی گیانلەدەستدانی لەو شێوەیە دادەندرێن لە پارێزگای دهۆ، لە یەکەم رۆژی جەژندا تەرمی ژنێکی تەمەن 60 ساڵ لە شووقەیەکی قەزای سێمێڵ دۆزرایەوە و دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەرکەوتبوو کە چەند رۆژێک پێشووتر گیانی لەدەستدابوو و کەسوکارەکەی ئاگادار نەبوون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نمایشێکی هێزەکانی پێشمەرگە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وەزارەتی پێشمەرگە: هێزەکان لە ناوچەکانی سەرکردایەتیدا رێکدەخرێنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاریدا، دوو ناوچەی سەرکردایەتیی بۆ رێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ژێر سەرکردایەتیی وەزارەتی پێشمەرگەدا دابمەزرێندرێت کە بە "دەستپێکی قۆناخێکی نوێ" بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێناسەی دەکات.