پارێزگای هەولێر: لە رۆژانی جەژندا زیاتر لە 117 هەزار گەشتیار سەردانی هەولێریان کردووە

20-06-2024
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

نووسینگەی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، پلانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر بۆ رۆژانی جەژن، "بە سەرکەوتووی جێبەجێکرا". راشیگەیاند: "ژمارەی ئەو گەشتیارانەی لە رۆژانی جەژن سەردانی هەولێری پایتەختیان کردووە 117 هەزار و 421 گەشتیار بوونە."
 
رۆژی پێنجشەممە، (20-06-2024) نووسینگەی پارێزگای هەولێر راگەیێندراوێکی لەبارەی پلانی رۆژی جەژن بڵاوکردەوە و دەڵێت، ئەو ئامادەکاری و پلانانەی بۆ چوار رۆژی جەژنی قوربان کرابوو. "وەک خۆی و بە سەرکەوتوویی و بەبێ گیروگرفت جێبەجێکرا."
 
نووسینگەی پارێزگای هەولێر چەند ئامارێکی لەبارەی رووداوەکانی رۆژی جەژن بڵاوکردووەتەوە، لەبارەی تاوانەکانی رۆژانی جەژن رایگەیاندووە: "لە رۆژانی جەژن 54 تاوان تۆمارکراوە، 51 تاوان ئاشکراکراوە، یەک تاوانیش لە ژێر لێکۆڵینەوەدایە."
 
سەبارەت بە رووداوەکانی هاتووچۆ، پارێزگای هەولێر رایگەیاندووە، "پلانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بۆ رۆژانی جەژن، وەک چۆن داڕێژرابوو تەواوی بڕگەکانی وەک خۆی و بە سەرکەوتووی جێبەجێکران، لەماوەی رۆژانی جەژن سێ رووداوی هاتووچۆ روویداوە و تەنیا زیانی مادی لێکەوتووەتەوە."
 
پارێزگای هەولێر ئامارەکانی بەرگریی شارستانیشی بڵاوکردووەتەوە، لە ماوەی ئەو چوار رۆژەدا 29 رووداوی ئاگرکەوتنەوە هەبووە، کە 22یان سووتانی پووش و پاوان بووە، هەروەها سێ ئۆتۆمبێل، سێ خانوو و یەک دووکان سووتاون، سەرجەمیان لە لایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنترۆڵکراوە و خۆشبەختانە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی نەبووە."
 
بەپێی ئامارەکانی پارێزگای هەولێر لە رۆژانی جەژندا 3,263 نەخۆش سەردانى نەخۆشخانەکانی سنووری پارێزگای هەولێریان کردووە، 154 منداڵ لە هەردوو رەگەز لە دایکبوونە و 222 نەشتەرگەرى گەورە و بچووکیش کراون.
 
سەبارەت بە کار و چالاکییەکانی شارەوانی لە رۆژانی جەژندا، پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەداوە 1,090 تۆن زبڵ و پاشماوە لە سنووری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر کۆکراوەتەوە و لە زبڵخانەی کانی قڕژاڵە چارەسەریان بۆ کراوە.
 
بەپێی ئامارەکانی پارێزگای هەولێر، لە چوار رۆژی جەژندا، لە کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر 269 ئاژەڵی گەورە و 759 ئاژەڵی بچووک کراونەتە قوربانی، گۆشتی ئاژەڵە گەورەکان 53 هەزار و 800 کیلۆگرام بووە و ئاژەڵە بچووکەکانیش 17 هەزار و 457 کیلۆگرام بووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک مەسعود بارزانی و بەرهەم ساڵح

سەرۆک بارزانی بۆ بەرهەم ساڵح: خۆشحاڵم کوردێک پۆستێکی گرنگی لە UN وەرگرتووە

سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە بەرهەم ساڵح دەكات بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی کۆمسیارانی باڵای کاروباری پەنابەران لە UN و ئاماژە بەوە دەکات، خۆشحاڵە کوردێک ئەو پۆستەی وەرگرتووە