دوای ئەوەی رەتیدەکاتەوە شووی پێبکات، کوڕێک هەوڵی کوشتنی کچێک دەدات؛ 'وەکو داعش سەری بڕیوە'

20-06-2024
ڤەژین موراد
یاسەمین قسە بۆ رووداو دەکات.
یاسەمین قسە بۆ رووداو دەکات.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کەسێک لە بەحرکەی هەولێر هەوڵی سەربڕینی کچێکی تەمەن 16 ساڵ دەدات، ئەوەش دوای ئەوەی دەچێتە خوازبێنی و کچەکە رەتی دەکاتەوە شووی پێبکات. 
 
"بۆ کوێ دەڕۆن، ئاقیبەتتان هەر کوشتنە"؛ ئەمە دوا کورتەنامەی ئەو کوڕەیە کە شەوی عەرەفە یاسەمینی 16 ساڵانی گەیاندە نەخۆشخانە.
 
یاسەمین دڵشاد ئێستا بە زیاتر لە 120 تەقەل ملی دووراوەتەوە و هێشتا ترس و شۆک گیانی بەرنەداوە، ئەو دەڵێت، زوو زوو رێی دەگرتم و بەدەست ئاماژەی کوشتنی پێدەدام.
 
یاسەمین دەڵێت: "هەموو کات دەهاتە لای ماڵمان. هەڕەشەی لێدەکردم کە تۆ و برا و باوکت دەکوژم. منی لە هەر شوێنێک بینینبا بە ئاماژە قسەی لەگەڵ دەکردم. دەمەوێت مافی منی لە بستێنن و ئازاد نەکرێت." داواش لە كچە هاوتەمەنەکانی دەکات، " تەنها دەڵێم با لەگەڵ کەس قسە مەکەن."  
 
کوڕە تۆمەتبارەکە تەمەنی 20 ساڵانە و دانیشتووی ناحیەی بەحرکەی هەولێرە. ساڵێک بوو داوای یاسەمینی دەکرد، بەڵام نە کچە نە خێزانەکەی پێی رازینەبوون، دواتر کوەڕەکە دەستدەکات بە ترساندن و نامەی هەڕەشەی کوشتنی بۆ دەنێرێت. بۆ سەلامەتیی خۆیان، باوکی یاسەمین ماڵ دەگوازێتەوە بۆ شوێنێکی دوورتر. کەچی هەر سوودی نەبووە.
 
باوکی یاسەمین دیمەنە خوێناوییەکانی کچەکەی بەردەوام لەبەرچاون و دەڵێت چەندینجار بەو کوڕەم گوتووە کچەکەم منداڵە و جارێ شوو ناکات. 
 
دڵشاد بەشار، باوکی یاسەمین بە رووداوی گوت: "کچەکەم چوو بۆ بەحرکە بۆ ئەوەی کەلوپەلی جەژن و جل بدوورن. ئەم تاوانبارە لە پشتەوە قژی کچەکەمی راکێشاوە و وەکو داعش سەری بڕیوە. بێ هیچ تاوان و هۆکارێک. بێ ئەوەی یەک بناسین نە کەسوکارمە نە رێککەوتنێکمان هەبێت. تەنیا داوای کچی منی کردووە و نە من کچەکەمی پێدەدەم، نە کچەکەم شووی پێدەکات. کچەکەم منداڵە، 16 ساڵە. ئەم کابرایە تاوانبارە. ئاڵوودەی مادە کحولییەکان و مادە هۆشبەرەکانە. مەترسی بۆ سەر ئەم کۆمەڵگەیە هەیە. دەمەوێت کەیسی کچەکەم بچێتە لای دادوەرێک کە هیچ بەزەییەکی نەبێت لەگەڵ ئەم کوڕە." 
 
مامی کوڕە و خێزانەکەی خۆیان بێبەری کردووە لەو تاوانە برازاکەی کردوویەتی، ئەو دەڵێت پێشینەی وای هەبووە و زوو زوو بە کەفالەت ئازاد کراوە.
 
جەعفەر ئەسعەد، مامی کوڕەکە بە رووداوی گوت: "بەڕاستی نەمدەزانی ئەم کێشەیە دروست دەکات. ئاگاشمان لێنەبووە، کە ئەم تاوانەش کرا ئاگامان لێنەبوو. درەنگیی شەو زانیمان کە ئەم کێشەیەی ناوەتەوە. هەموومان یەک رامان هەیە. یاسا سەروەرە. چی لێدەکەن ئێمە ملکەچی یاساین." دەشڵێت پارێزەریان بۆ کوڕەکە نەگرتووە، "بە باوکی کچەکەشمان گوتووە ئێمە بەرگری لێناکەین." 
 
کوڕەکە ناوی (ع. ت.)ـە و دوای تاوانەکە دەستگیرکراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە لە تاوانەکەی بۆ کراوەتەوە. 
 
 
 

 

 
 
 
 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەرنامەی بەرپرسیار.

ژنێک لە هەولێر: هاوژینەکەم لەگەڵ ئافرەتێک ویستیان کوێرم بکەن

ژنێک دوای 19 ساڵ بەیەکەوە بوون لەگەڵ هاوژینەکەی، پێنج سکاڵای لەسەر تۆماردەکات. یەکێک لە سکاڵاکان هێنانی ژنی دووەمە "بێ رەزامەندی" ئەو. سکاڵالێکراو لە رێگەی پارێزەرەکەیەوە، سەرجەم تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە و چاوەڕێی بڕیاری دادگەن بۆ یەکلاییکردنەوەی کەیسەکان.