رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، کەسێکیان بە تۆمەتی سووتاندنی نزیکەی 60 هەزار دار و 500 دۆنم پووش و پاوان دەستگیرکردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە هۆکاری سووتاندنی 500 دۆنم پووش و پاوان و زیانگەیاندنە بە 60 هەزار دار لە ناییەی عەربەت، کە پێش 11 رۆژ لەمەوبەر سووتان.
پۆلیس روونیکردووەتەوە: "لەئەنجامی ئەو ئاگرەی لەسنووری گوندەکانی وێلەکە و دەربەندفەقەرە، لە سنوورى ناحیەی عەربەت کەوتەوە، 500 دۆنم پوش و پاوان سووتا، بەپێی زانستی دارستان هەر دۆنمێک 120 داری سرووشتی تێدابووە کە بووە بەهۆی زیانگەیاندن بە 60 هەزار داری سروشتی."
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دۆسییەکە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئەو کەسەی دەستگیرکراوە خاوەنی یەکێک لە زەوییەکانی ناوچەکەیە و لە گوتەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە ئاگری کردووەتەوە بۆ سووتاندنی پەرێزی زەوییەکەی و دواتر لەدەستی دەرچووە و ئاگرەکە گەورە بووە."
ئاگرەکەی ئەو ناوچەیە کە ئەم مانگە روویدا، دوای چوار کاژێر ئینجا کۆنتڕۆڵکرا.
تۆمەتبارەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخراوە لە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی و رەوانەکردنی بەمەبەستی سزادانی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ