لە سۆران منداڵێک لە خنکان رزگاردەکرێت

 
رووداو دیجیتاڵ 

بەرگریی شارستانیی سۆران لە پارێزگای هەولێر رایدەگەیێنێت: منداڵێکی تەمەن ساڵ و چوار مانگی لەنێو حەوزێکی ئاو لە خنکان رزگار کراوە و منداڵەکە ئێستا لە نەخۆشخانەیە.
 
بەرگریی شارستانیی سۆران لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد: "دوای ئەوەی ئاگادار کراینەوە، منداڵێک لە کەپرێکی گەشتیاریی باسان لە سنووری ناوچەی سەکران کەوتووەتە ناو حەوزێک و گیانی کەوتووەتە مەترسییەوە، دواتر لەلایەن خانەوادەکەیەوە رزگار کراوە."
 
خانەوادەکە خەڵکی پارێزگای سلێمانیین بەمەبەستی گەشتیاری هاتوونەتە سنووری باڵەکایەتی، دووچاری ئەو رووداوە نەخوازراوە دەبنەوە. بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، "ئێستا منداڵەکە لە نەخۆشخانەی چۆمان لەژێر چاودێری پزیشکی دایە."
 
هەروەها ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە تیمی بنکەی بەرگریی شارستانیی چۆمان چوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئێستا لە نەخۆشخانە لەگەڵ ئەو خانەوادەن کە بڕیارە منداڵەکە رەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی فێرکاری لە سۆران بکرێت.