چارەسەری وشکبوونی سەرچاوەی تاڤگەی گەلی عەلی بەگ دەکرێت

20-06-2021
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی وشکەساڵییەوە ئاوی گەلی عەلی بەگ کەمیکردووە و رەنگە لەم هاوینەدا وشکبکات، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفانیش دەڵێت: "پلانێکمان داناوە بۆ ئەوەی لە ئەگەری وشکبوونیشدا، تاڤگەکە بێئاو نەبێت".
 
مەغدید ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی خەلیفان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سەرچاوەی تاڤگەی گەلی عەلی بەگ، لە گوندی بلێ هەڵدەقوڵێت و تاوەکو ئێستا چەندجارێک بەهۆی وشکەساڵییەوە وشکیکردووە، هەرچەندە ئێستاش ئاوەکە کەمیکردووە، بەڵام وشکنەبووە و "بۆ ئەگەری وشکبوونیشی پلانێکی تایبەتمان داناوە بۆ ئەوەی ئاوی لێنەبڕێت".
 
مەغدید ئەحمەد گوتی: "بە رێگەی بۆڕییەکی گەورە و بە ترومپا، ئاوی رووبارەکە دەگەیێنینە سەر تاڤگەکە و وا دەکەین ئاوەکە بە بەردەوامی دەوران بکات، ئەمەش باشترین رێگەیە بۆ ئەوەی تاڤگەکە ئاوی لێنەبڕێت".
 
گەلی عەلی بەگ یەکێکە لە تاڤگەکانی باشووری کوردستان، ناوچەیەکی گەشتوگوزارییە و ساڵانە هەزاران گەشتیاری نێوخۆیی و عێراقی و دەرەوە سەردانی دەکەن. تاڤگەکە 106 کیلۆمەتر لە شاری ھەولێرەوە دوورە، دەکەوێتە نێوان چیای کۆڕەک و چیای برادۆست بە درێژایی 12 کیلۆمەتر، شوێنەکە 800 مەتر لە ئاستی رووی دەریاوە بەرزە. 
 
لە نزیک تاڤگەکە دوو رووبار بەیەکدی دەگەن، یەکیان لە دۆڵی ئالانە سەر بە ناحیەی خەلیفان کە تاڤگەی گەلی عەلی بەگ پێک دەھێنێ، لەگەڵ ئەوی دیکەیان کە لە شارۆچکەی رواندوز ھەڵدەقوڵێ کە ئاوی بێخاڵە و دواتر زێی گەورە پێکدەھێنن.  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەی کۆبوونەوەکە

ئەنجوومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی راسپارد پەلەبکات لە ناردنی لیستی مووچەی مانگی شەش بۆ بەغدا

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوایکرد وەزارەتی دارایی و ئابووری پەلە بکات لە ناردنی لیستی مووچەی ئەم مانگەی مووچەخۆرانی کوردستان بۆ بەغدا، هەروەها ناردنی داهاتە نانەوتییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق.