گالەری

 
 
رووداو - هەولێر

ئەمڕۆ شەممە 2020/06/20  لە ناوچەی پیشەسازیی باشوور لە هەولێر  ئاگر لە کۆگایەکی گاز و رۆنی ئۆتۆمبێل بەربوو.
 
راید سەرکەوت کاڕەش، گوتبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی روودای راگەیاند، "12:50 خولەکی نیوەڕۆ پەیوەندیمان پێوە کرا کە لە ناوچەی پیشەسازیی باشوور ئاگرێک هەیە. تیمەکانمان بە زووترین کات گەیشتنە شوێنەکە کە  پێکهاتبوون لە هەشت تیمی ئاگرکوژێنەوە لە  بنکەکانی ناوشار". 
 
راید سەرکەوت ئاماژەی بەوە دا، کوژاندنەوەی ئاگرەکە زیاتر لە کاژێرێکی خایاندووە.
 
ئاگرەکە هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە و تەنیا ماددی بووە، بەڵام تا ئێستا نەخەمڵێنراوە چەندە.