داوای پێکهێنانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان دەکرێت

20-06-2014
سەمیع زوبێر
نیشانەکردن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن
A+ A-

رووداو ـ هەولێر

پەرلەمانتارێكی خولی رابردووی پەرلەمانی عێراق داوا لە پەرلەمان و حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان دەكات، كار بۆ پێكهێنانی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان بكەن، چونكە پرسێكی زۆر گرنگ و پێویستە.

موئەیەد تەیب، گوتەبێژی پێشووی هاوپەیمانی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێموایە گرنگترین ئەركی پەرلەمان و حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان پێكهێنانی كۆمیسیۆنێكی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانە لە هەرێمی كوردستان، بەتایبەتی لەم كاتەدا چونكە كۆدەنگییەك لەنێوان لایەنە سیاسیەكانی هەرێمی كوردستاندا هەیە كە پێشتر ئەو كۆدەنگییە لەسەر ئەو پرسە نەبووە".


موئەیەد تەیب دەشڵێت: "بەپێی دستووری عێراق هەرێمی كوردستان مافی خۆیەتی كۆمیسیۆنێكی تایبەت بەخۆی هەبێت وەك چۆن پەرلەمان و حكومەتی تایبەت بە خۆی هەیە".

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، دەستەیەكی حكومی سەربەخۆ و بێلایەنە و لە ژێر چاودێری پەرلەماندایە، بەپێی یاسای ژمارە 92 / لە مانگی ئایاری ساڵی 2004 دامەزراوە، لە 9 ئەندام پێكدێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە