رووداو دیجیتاڵ
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم ساڵ زیاتر لە هەزار و 292 رووداوی ئاگرکەوتنەوە و خنکان و هەڵدێران روویانداوە، زۆرترینیان لە پارێزگای هەولێر بووە، بەهۆی ئەو رووداوانە 61 کەس گیانیان لەدەستداوە.
حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە، خنکان و هەڵدێرانی بڵاوکردەوە: "لە سەرەتای ساڵی 2024 تاوەکو ئێستا هەزار و 292 رووداوی ئاگركەوتنەوە و خنكان و هەڵدێران لە هەرێمی كوردستان روویانداوە."
سەرکەوت کاڕەش، بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانی، رایگەیاندووە: "ژمارەی رووداوەکان بێگومان زۆرە و جێگەی هەڵوەستە لەسەرکردنە، ئەوەی لە رووداوەکانی ساڵانی رابردوو جیای دەکاتەوە قەبارەی رووداوەکان کە زۆر گەورەبوون و زیانی دارایی گەورە بەهۆی ئەو رووداوانە کەوتوونەتەوە."
709 رووداو لە پارێزگای هەولێر روویانداوە، لە پارێزگای سلیمانی 447 رووداو، لە پارێزگای دهۆک 115 رووداو و لە پارێزگای هەڵەبجەش 21 رووداو روویانداوە.
ئامارەکانی حکومەت تایبەت بە رووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە، خنکان، هەڵدێران، بەپێی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانەوە بەمشێوەیە بووە:
پارێزگای هەولێر:
- ژمارەی رووداو: 358
- گیانلەدەستدان: 16
ئیدارەی سۆران:
- ژمارەی رووداو: 351
-گیانلەدەستدان: 1
پارێزگای سلێمانی:
- ژمارەی رووداو: 217
- گیانلەدەستدان: 8
ئیدارەی گەرمیان:
- ژمارەی رووداو: 132
- گیانلەدەستدان: 8
ئیدارەی راپەڕین:
- ژمارەی رووداو: 98
- گیانلەدەستدان: 17
پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ:
- ژمارەی رووداو: 115
- گیانلەدەستدان: 10
پارێزگای هەڵەبجە:
- ژمارەی رووداو: 21
- گیانلەدەستدان: 1
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ