رووداو دیجیتاڵ
لە دەربەندیخان، دوو شاخەوان بەهۆی هەرەسی بەشێك لە تونی بابا گیانیان لەدەستدا و شاخەوانێکی دیکەش بریندار بوو.
سلێمان محەممەد، قایمقامی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە، ناویان شەبەنگ ئیبراهیم (تەمەن 23 ساڵ)، دانشتووی دەربەندیخان، هەروەها بینەر کە خەڵکی شارەزوورە".
جگە لەوانەی لە رووداوەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە، 20-5-2023) گیانیان لەدەستداوە، بەگوتەی قایمقامی دەربەندیخان، شاخەوانێکی دیکەی تەمەن 27 ساڵ بەناوی محەممەد ئیبراهیم، بریندارە.
قایمقامی دەربەندیخان گوتیشی بەهۆی باران و ئاوی نێو تونی بابا، بەشێکی داڕماوە کە بووەتە هۆکاری رووداوەکە.

سلێمان محەممەد ئاماژەی بەوەشكرد، ئێستا تەرمی هەردوو شاخەوانەکە لەلایەن ئاسایش و تیمی فریاگوزاریی دەربەندیخانەوە گوازاوەتەوە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دەربەندیخان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ