هەر هاونیشتمانییەک بچێت بۆ حەج دەبێت ڤاکسین وەربگرێت

20-05-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
هەڵمەتی پێدانی ڤاکسینی کۆرۆنا و ڤاکسینە وەرزییەکانی دیکە بۆ ئەو کەسانەی ئەمساڵ بۆ حەج دەچنە سعودیە لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ئەمڕۆ لە هەولێریش دەستیپێکرد. بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە دەڵێ، هەر هاونیشتمانییەک کە ناوی بۆ حەج هاتووەتەوە، کارتی تەندروستی بۆ نەکرێت؛ سعودیە رێگە نادات بچێتە وڵاتەکەی.
 
رۆژی شەممە، 20ـی ئایاری 2023، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، دەستیانکردووە بە پێدانی ڤاکسین و پشکنینی تەندروستی و دروستکردنی کارتی تەندروستی بۆ ئەو هاونیشتمانییانەی حەج دەکەن.
 
لە پارێزگای هەولێر لەم بنکانەدا کارتی تەندروستی و پشکنینیان بۆ دەکرێت؛ مەلا فەندی، ئازادی، نەورۆز، برایەتی، كۆیە، سۆران، شەقڵاوه و بنكەی سفین.
 
لە سلێمانی چەند رۆژێکە پڕۆسەکە دەستیپێکردووە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە 15 تاوەکو 18ـی ئایار، نزیکەی 600 هاونیشتمانیی رێكارە تەندروستییەكانیان بۆ بەجێگەیاندنی حەجی ئەمساڵ بۆ کراوە.
 
تەندروستیی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، کە هەڵمەتەکە بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت و رۆژانە 200 بۆ 250 کەس پشکنینیان بۆ دەکرێت.
 
هەر ئەمڕۆ شەممە، دکتۆر ئەفراسیاب مووسا، بەڕێوەبەری تەندروستیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، چەند رۆژێکە هەڵمەتەکە لە پارێزگای دهۆک دەستیپێکردووە و تاوەکو تەواوی ئەو کەسانەی سەردانی حەج دەکەن ڤاکسینەکان وەرنەگرن، هەڵمەتەکە بەردەوام دەبێت.
 
ئەمڕۆ شەممە، دکتۆر ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە هەڵەبجە پێدانی ڤاکسینەکان بەو کەسانەی دەچنە سعودیە دەستیپێکردووە. گوتیشی: "تاوەکو یەک کەس مابێت هەڵەمەتەکە بەردەوام دەبێت".
 
بەڕێوەبەری تەندروستیی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک کەس رەتیانکردووەتەوە ڤاکسین وەربگرن و لە کاریگەرییە لاوەکییەکانی ترساون. گوتیشی: "رێکارە تەندروستییەکان لەسەر خواستی سعودیەیە و هەرکەس جێبەجێی نەکات رێگەی حەجی پێنادەن".
 
رۆژی 2ـی ئایار وەزارەتی تەندروستیی سعودیە داوای کرد، ئەوانەی بەنیازن ئەمساڵ حەج بکەن، پێویستە ڤاکسینی پێویست وەربگرن.
 
بەشێک لەو ڤاکسینانە پێویستە حاجییان و عومرەکاران لانیکەم 10 رۆژ پێش چوونیان بۆ حەج وەریان گرتبێت، بریتین لە ڤاکسینەکانی کۆرۆنا، ئەنفلەوەنزای وەرزی، هەوکردنی پەردەی مێشک، زەردەتا و ئیفلیجی.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی بنبڕکردنی توندوتیژیی دژی ژنانە؛ پیاوانی هەڵەبجە قسە دەکەن

تووندوتیژیی دژی ژنان 'پەتایەکی جیهانییە'؛ پیاوانی هەڵەبجە روونی دەکەنەوە بۆچی لای ئەوان ئەو کێشەیە نییە

لە رۆژی جیهانیی بنبڕکردنی تووندوتیژی دژی ژنان، نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ "پەتای جیهانیی تووندوتیژیی دژی ژنان و کچان، شەرمەزارییە بۆ جیهان" بەڵام لە کووچێکی بچوکی ئەم جیهانەدا کە شاری هەڵەبجەیە، خەڵک شانازی بەوەوە دەکەن، توندوتیژی بەرامبەر ژنان ئەوەندە کەمە "هەر باس ناکرێت."