لە کەرکووک منداڵێک بە "تەنافی جلهەڵخستن" گیانی لەدەستدا

20-04-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

منداڵێک لە شاری کەرکووک بە "تەنافی جلهەڵخستن" گیانی لەدەستدا. پۆلیسی شارەکە دەڵێت: "چاوەڕێی ئەنجامی لێکۆڵینەوە دەکەین".
 
سامان یابە، گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک ئەمڕۆ یەکشەممە 20ـی نیسانی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رووداوەکە شەوی رابردوو لە گەڕەکی رەحیماوای شاری کەرکووک روویداوە.
 
بە گوتەی گوتەبێژی تەندروستیی کەرکووک، "منداڵەکە تەمەنی شەش ساڵە، کچە و ناوی ئەڤین ئومێدە. بەگوێرەی زانیاریی سەرەتایی، لەکاتی یاریکردن ملی بە تەنافی جلهەڵخستن ئاڵاوە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە".
 
عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسیی کەرکووک، ئەمڕۆ یەکشەممە 20ـی نیسانی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لێکۆڵینەوە دەستیپێکردووە. چاوەڕێی راپۆرتی دادپزیشکی و بەڵگەی تاوان دەکەین بۆ دەرخستنی راستییەکان".
 
لەبارەی راستیی رووداوەکە، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک گوتی: "پێش رووداوەکان ناکەوین. ئەو شوێنەی رووداوەکەی تێدا روویداوە، کامێرای چاودێریی تێدایە و بوار بۆ هیچ شتێکی دیکە جگە لە دەرخستنی راستییەکان ناهێڵێتەوە".
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی گەڕاندنەوەی تەرمی ئاکۆ بۆ چەمچەماڵ. وێنە: رووداو

کەسوکاری ئاکۆ سابیر: کوڕەکەمان لەکاتی ئەرکدا و بەبێ چەک شەهید بووە، داواکارین بەلاڕێدا نەبرێ

ئاکۆ سابیر لەکاتی ئەرکی مرۆیی و رێکخستنی ئەو هاوکارییانەی بۆ لێقەوماوانی لافاو لە چەمچەماڵ برابوو، لەلایەن کەسێکەوە تەقەی لێکرا و بە سەختی بریندار بوو، دواتر گیانی لەدەستدا؛ چوار کچی لەدوای خۆی جێهێشتووە و خەم و پەژارە رووی لە بنەماڵەکەی کردووە