پۆلیسی زاخۆ: تەرمی شۆفێرێکی تورکیا لە ئیبراهیم خەلیل دۆزرایەوە

20-04-2022
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند شەوی رابردوو، تەرمی هاووڵاتییەکی تورکیا، کە شۆفێری ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بووە، لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی لە لەسەر شەقامی سەرەکیی ئیبراهیم خەلیل، دۆزرایەوە.
 
رائید  نه‌هشه‌ت سه‌لمان، گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ رۆژی چوارشەممە، 20-4-2022 به‌ تۆڕى میدیایى رووداوی راگەیاند: "شەوی رابردوو ئاگادارکراینەوە هاووڵاتییەکی تورکیا لە ناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا مردووە، دوای ئەوەی تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە دەرکەوت ئەو کەسە شۆفێری ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگرە و ناوی (ل.ع.س)ە و تەمەنی 45 ساڵە، خەڵکی شاری قزلتەپەی تورکیایە. ئەو کەسە لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی لەنێو گۆڕەپانی بەنزینخانەی ئێس ئۆێڵ لەسەر شەقامی سەرەکی ئیبراهیم خەلیل گیانی لەدەستدابوو."
 
گوتەبێژی پۆلیسی زاخۆ ئاماژەی بەوەدا دوای ئەوەی تەرمی ئەو هاووڵاتییە گواسترایەوە بۆ دادپزیشکیی دهۆک، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی 405ی یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ رووداوەکە لە بنکەی پۆلیسی رزگاری کرایەوە.
 
دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل، دەروازەیەکی فەرمییە لە نێوان هەرێمی کوردستان – باکووری کوردستان و تورکیادا، رۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە بارهەڵگر لە تورکیا  و باکووری کوردستانەوە لە رێگەی ئەو دەروازەیەوە دێنە هەرێمی کوردستان و عێراق.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەت وەڵامی زاوایەکی سەدام حوسێن دەداتەوە

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان قسەی کەسێک بەناوی جەمال مستەفا تکریتی رەتدەکاتەوە، کە "لێدوانی ناڕاست"ـی بەناوی مەسرور بارزانییەوە بڵاوکردووەتەوە.