لە فلۆریدا فڕۆکەیەک ناچاردەبێت لە نێو دەریادا بنیشێتەوە

رووداو دیجیتاڵ 

لە ویلایەتی فلۆریدای ئەمریکا، فڕۆکەیەکی جەنگی بە هۆی دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی، ناچاربوو لە نێو ئاوی دەریادا بنیشێتەوە. 
 
فڕۆکەکە لە جۆرێکی کۆنی سەردەمی جەنگی جیهانی دووەمە و لە کاتی بەشداریکردنی لە مانۆڕێکی سەربازییدا، بزوێنەرەکەی کێشەی تێکەوت. بۆیە پێویستی بە نیشتنەوەی فریاگوزاری بوو، بەڵام ئەو کاتە بەسەر دەریادا فڕیوە و ناوچەکە هیچ فڕۆکەخانەیەکی نزیکی لێ نەبووە. 
 
لەبەر ئەوەش ناچاربووە خۆی لە لێواری دەریاکە نزیک بکاتەوە و لەنێویدا بنێشێتەوە، ئەگەر چی فڕۆکەکە توانای سەرئاوکەوتنی نییە و بۆ ئەوە دروستنەکراوە لەسەر ئاو بنیشێتەوە. ئەوەش بووە شتێکی مەندەهۆشکەر بۆ ئەو گەشتیارانەی کە لە قەراخ دەریاکە بوون. 
 
بە گوێرەی راپۆرتی میدیاکانی ئەمریکا، فڕۆکەوانەکە هیچ زیانێکی پێنەگەییشتووە.