رووداو دیجیتاڵ
کۆمپانیای داماک بۆ هاوبەشەکانی ئاهەنگ دەگێڕێت و دیارترین پڕۆژەکانی خۆی لە ئاهەنگێکی تایبەتی پارشێوی رەمەزان لە هەولێر نمایش دەکات.
کۆمپانیای داماک بۆ خانووبەرە، پێشەنگی گەشەپێدانی خانووبەرەی لۆکس لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە شاری هەولێر لەژێر دروشمی (شەوانی داماک) ئاهەنگێکی پارشێوی رەمەزانی پیرۆزی رێکخست، بە میوانداری ژمارەیەک کۆمپانیای پێشەنگی خانووبەرە و عەقارات و زیاتر لە 250 بریکاری باڵا، نوێنەرایەتیی ژمارەیەک دەزگەی راگەیاندن و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی کارگێڕیی باڵا لە داماک.
لە ئاهەنگەکەدا تیشکرایە سەر ئەو سەرکەونتە هاوبەشانەی لە ماوەی رابردوو بەدیهاتووە، رێزلێنان بەخشرایە سەرکەوتووترین کۆمپانیاکانی کەرتی خانووبەرە
لەگەڵ فراوانکردنی کارەکانی کۆمپانیای داماک بۆ خانووبەرە وعەقارات لە ناوچەکە و بازاڕەکانی دیکە لە سەرانسەری جیهان، ئەم بۆنەیە دەرفەتێکی باشی رەخساند بۆ داماك لەتیشک خستنەسەر ئەو پەیوەندییە درێژخایێنانەی کە لەگەڵ چەندین هاوبەشدا دروستیکردووە، هەروەها سەکۆیەکی بۆ دامەزراندنی هاوپەیمانیی نوێی دابینکرد کە ئەمەش ئاستی متمانە بەرزدەکاتەوە بۆ بەشداریكردن لە گەشەپێدانی داهاتووی بازاڕی خانووبەرە، لە هەمان کاتدا پابەندبوونی خۆی دەربڕی بۆ پشتگیریکردنی هاوبەشەکانی لە گەیشتن بە ئامانجە هاوبەشەکانیان.
رێزلێنان لە هاوبەشە دیارەكانی داماک لە هەولێر
جگە لە ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی دیدگای داهاتووی، کۆمپانیای داماک ئاهەنگی ئەو ناوازەییەی گێڕا کە هاوبەشەکانی و تۆڕی نوێندگیرەكانی خانووبەرە لە عێراقدا نیشانیان داوە و، خەڵاتی تایبەتی پێشکێش بە باشترین نێوەندگیریی خانووبەرە کرد وەک رێزلێنانێک بۆ ئەزموونی فراوان و پابەندبوونی قووڵ و بەشداری کاریگەریان لە سەرکەوتنی کۆمپانیای داماک لەو چوارچێوەیەشدا خەڵاتی "چالاكترین ئاژانس" بەخشرایە (مودێرن ئینفێستمنت) و(سایدو ریل ئیستیت) هاوکات (تاج ئەلموستەقبەل)و (رایت موڤڕیل ئیستیت) بۆ خانووبەرە خەڵاتی (ئاژانسی ساڵ) یان بەدەستهێنا، ئەمەش وەک رێزلێنانێک بۆ هەوڵە ناوازەکانیان لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی بۆ کڕیاران.
هەروەها لە ڕێگەی ئەم رێزلێنانەوە، داماک ئامانجی دانانی بناغەی هاوکارییەکانی داهاتوو و درێژەدانە بە گەشەسەندنی بەرچاوی خۆی لە ناوچەکەدا، ئەم چالاكییە تەنیا پارشێوێكی رەمەزان نییە، بەڵكو بەرجەستە كردنی بەردەوامبوونی کۆمپانیاکەیە لە فراوانکردنی بوونی خۆی لە بازاڕە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانییەتی لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان ،كە ئامادەیە پێوەرێکی تەواو نوێ بۆ کەرتی خانووبەرەی زۆرئاست بەرز و پڕۆفیشناڵ لە عێراق و دەرەوەی عێراق دابنێت.
كۆتایی
پووختەیەك لەسەر داماک بۆ خانووبەرە و عەقارات
کۆمپانیای (داماک) لە ساڵی 2002ـەوە بووەتە یەکێک لە کۆمپانیا بەناوبانگەکانی بازاڕی خانووبەرەی ئاست بەرزو ناوازە لە رۆژھەڵاتی نێوەڕاست، ئەم کۆمپانیایە بە درێژایی ئەم ساڵانە، توانیویەتی پڕۆژەکانی خانووبەرەی نیشتەجێبوون، بازرگانی و پێشکەشکردنی خۆشی و خۆشگوزەرانی لە سەرانسەری ئەم ناوچە و جیھاندا پەرەپێبدات، پڕۆژەکانی داماک بۆ وڵاتانی وەک ئیماراتی عەرەبی، عەرەبستانی سعوودی، قەتەر، ئوردن، لوبنان، عێراق، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، بەریتانیا، مالدیڤ و کەنەدا درێژبووەتەوە.
لەم ماوەیەدا، داماک توانیویەتی زیاتر لە 48،000 یەکەی نیشتەجێبوون تەواو بکات و ئێستاش زیاتر لە 50،000 یەکەی تری لە قەڵەمڕێژ و بیناسازییەکانی خۆیدا ھەیە
داماک جێگای خۆی لە بەشی خانووبەرەی خۆشگوزەرانی بەھێز کردووە، بەھۆی ھاوپەیمانیی لەگەڵ ھەندێک لە ناوبانگدارترین براندەکانی جیھان لە بواری فاشیۆن و چەند بوارێکی جیاواز. ئەم ھاوپەیمانییانە چەمکێکی نوێیان لەسەر شێوازی ژیانی خۆشگوزەرانی پێشکەش کردووە، لەنێویاندا خانووی خۆشگوزەرانی لەگەڵ براندەکانی وەک ڤێرساچی، رۆبێرتۆ کاڤالی و دی گریسۆگۆنۆ بە دیدگایەكی جێگیر و وزەیەکی بەھێز، داماکی خانووبەرە کاری لەسەر دروستکردنی نەوەی داهاتووی شێوازی ژیانی خۆشگوزەرانی لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا دەکات.
بۆ زانیاری زیاتر، سەردانی ماڵپەڕی فەرمی کۆمپانیای داماک بۆ خانووبەرە وعەقارات بكەن:
هەروەها دەتوانن لە فەیسبووک و تویتەر و ئینستاگرام و لینکدئین و یوتیووب فۆڵۆوی کۆمپانیای( داماک) بۆ خانوو بەرە و عەقارات بکەن.
بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بە بەشی پەیوەندیی دامەزراوەی داماک بۆ خانووبەرە و عەقارات بكەن بەم ژمارەیە:
0097143732197
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ