رووداو دیجیتاڵ
بە گوێرەی پرۆگرامی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، کاژێر 3ی دوای نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە، 20-3-2025 ئەنجوومەنی ئاسایش بە سەرۆکایەتیی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆدەبێتەوە.
کۆبوونەوەکە لە کۆشکی بێشتەپەی ئەنقەرە بەرێوەدەچێت و پرسی ئەو پرۆسەیەی کە ئێستا لە نێوان دەوڵەت، ئیمراڵی و دەم پارتی لە ئارادایە، تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکە دەبێت.
لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لەسەر قۆناخی پرۆسەکە و ئەگەرەکانی خۆهەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دەکرێتەوە.
دۆخی سووریا، شەڕ و ئاڵۆزییەکانی فەڵەستین و شەڕی ئۆکراینا سێ تەوەری دیکەی کۆبوونەوەکە دەبن و گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ