ئامینەی جۆڵا کۆچی دوایی کرد

20-03-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئامینەی جۆڵا، خانمی ناسراوی شاری سلێمانی لە تەمەنی 97 ساڵی دا کۆچی دوایی کرد. 
 
ئامینە ئەحمەد ئیسماعیل، ناسراو بە ئامینەی جۆڵا لە ساڵی 1928 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. باوکی کاری جۆڵایی کردووە، بۆیە ئەویش ئەو نازناوەی هەڵگرتووە.
 
ئەو خانمە بە درووستکردنی شیرینی بەنێوبانگ بووە و کەم کەس هەیە لە شارەکە تامی شیرینییەکانی نەکردبێت. 
 
ئامینەی جۆڵا، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20-03-2025 کۆچی دوایی کرد. 

 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە