راپرسییەک: دەم پارتی لە ئامەد، وان و مێردین یەکەمە

20-03-2024
هێمن عەساف
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە نوێترین راپرسیدا، کۆمپانیای ماک بۆ توێژینەوە و راپرسییەکان MAK، براوەی بەربژێری لایەنە سیاسییەکانی لە هەر سێ پارێزگاکانی ئامەد، وان و مێردین لە باکووری کوردستان بڵاوکردەوە و دەڵێت، دەم پارتی لە هەر سێ پارێزگاکە بە جیاوازییەکی زۆر یەکەمە. 
 
کۆمپانیای ماک بۆ توێژینەوە و راپرسییەکان، دوایین راپرسیی لە هەژماری خۆی لە ئێکس بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە رۆژانی 5-18ـی ئاداری ئەمساڵ، راپرسییەکیان لە ئامەد، وان و مێردین لە باکووری کوردستان کردووە. لە هەر پارێزگایەک راستەوخۆ پرسیاریان لە 1650 کەس کردووە. 
 
بەپێی راپرسییەکەی ماک لە پارێزگای ئامەد، سێرا بوجاک و دۆغان خاتوون، بەربژێرانی دەم پارتی: 54٪ی دەنگەکان بەدەستدەهێنن. محەممەد خالیس بیلدەن، بەربژێری ئاکپارتی 29٪؛ فاروق دینچ، بەربژێری هوداپار 5٪؛ حیکمەت کاپڵان، بەربژێری سەرلەنوێ رەفاه 2٪؛ محەممەد سابیر فورات، بەربژێری پارتی سەعادەت 1.5٪؛ جەعفەر پاکدەمیر، بەربژێری جەهەپە 1٪ و بەربژێرەکانی دیکەش 5٪ی دەنگەکان بەدەستدەهێنن.
 
کۆمپانیاکە، ئەنجامی راپرسییەکەی پارێزگای وان-یشی بڵاوکردەوە: نەسلیهان شێدال و عەبدوڵڵا زێدان، بەربژێرانی دەم پارتی 48٪ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە. عەبدوڵڵا ئاڤراس، بەربژێری ئاکپارتی 31٪؛ عەبدوڵڵا سادق سۆی، بەربژێری سەرلەنوێ رەفا 4٪، شوکور شاهار، بەربژێری جەهەپە 3٪، عەبدوڵڵا ئاکباش، بەربژێری ئیی پارتی 3٪، محەممەد مەهدی ئۆغوز، بەربژێری هوداپار 3٪ی دەنگەکان و بەربژێرەکانی دیکەش 5٪ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە. 
 
ئەنجامی راپرسییەکەی پارێزگای مێردین بەمشێوەیەیە: ئەحمەد تورک، بەربژێری دەم پارتی 45٪؛ عەبدوڵڵا ئەرین، بەربژێری ئاکپارتی 42٪؛ عومەر دوراک، بەربژێری جەهەپە 2٪؛ ئیبراهیم ئاتماجا، بەربژێری سەرلەنوێ رەفاه 2٪؛ سلێمان ئاکار، بەربژێری ئیی پارتی 1٪ و بەربژێرەکانی دیکەش 5٪ی دەنگەکانیان بەدەستهێناوە.
 
لە تورکیا و باکووری کوردستان دا 30 گەورە شارەوانی، 51 شارەوانیی شارەکان، 973 شارەوانیی قەزاکان و 390 شارەوانیی ناحیەکان هەن؛ 20 هەزار و 745 ئەندامی ئەنجوومەنی شارەوانییەکان و هەزار و 272 ئەنجوومەنی گشتیی شارەکان هەن؛ هەروەها 50 هەزار و 336 موختار هەڵدەبژێردرێن.
 
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی 31ـی ئاداری 2024دا لە سەرانسەری تورکیا و باکووری کوردستان، 61 ملیۆن و 441 هەزار و 882 کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە 50.59٪ی دەنگدەران مێیینەن و 49.41٪یشیان پیاون. هەروەها 1 ملیۆن و 32 هەزار و 610 کەس بۆ یەکەمجار دەنگ دەدەن. 
 
لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی ساڵی 2019دا ئاکپارتی 15 گەورە شارەوانی، جەهەپە 11 گەورەشارەوانی، هەدەپە 3 گەورەشارەوانی و مەهەپە 1 گەورەشارەوانییان بەدەستهێنا.
 
هەدەپە لە باکووری کوردستان 3 گەورەشارەوانی، 5 شارەوانیی شار، 40 شارەوانیی شارۆچکەی بەدەستهێنا، بەڵام ئێستا تەنیا پێنج شارەوانی لەدەستدا ماوەتەوە و ئەوانی دیکە قەییومیان بۆ دانراوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بازاڕەکە دوای سووتانی.

جێگری پارێزگاری سلێمانی: دووشەممە زیانلێکەوتووانی بازاڕی دارەسووتاوەکە قەرەبوو دەکرێنەوە

جێگری پارێزگاری سلێمانی دەڵێت، دووشەممەی داهاتوو، سەرجەم زیانلێکەوتووانی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە قەرەبووەکانیان وەردەگرن. گوتیشی، دووکانەکان لە پاشماوەی ئاگرکەوتنەوەکە پاککراونەتەوە.