کەشناسی: لە 48 کاژێردا لە دهۆک 200 ملیمەتر باران باریوە

20-03-2024
سۆران حوسێن
نیشانەکردن کەشوهەوا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە 24 کاژێری رابردوودا زۆرترین باران لە دهۆک باریوە کە 159.9 ملیمەترە. لە هەولێر 34.6 ملیمەتر، سلێمانی 27.9 ملیمەتر، هەڵەبجە 27.2 ملیمەتر و لە کەرکووکیش 13 ملیمەتر باران باریوە.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە 48 کاژێری رابردوودا زۆرترین باران لە پارێزگای سلێمانی لە پێنجوێن باریوە، کە 121 ملیمەترە، لە پارێزگای دهۆک زۆرترین باریوە کە 200 ملیمەترە، لەکاتێکدا کۆی بارانبارینی وەرزی بارینی رابردوو لە دهۆک 249 ملیمەتر بووە.
 
رێژەی بارانبارین لە 24 کاژێری رابردوودا بەگوێرەی پارێزگاکان بەمشێوەیە بووە:
 
پارێزگای هەولێر؛
هەولێر، 34.6 ملیمەتر، پیرمام 55.5 ملیمەتر، سۆران 14 ملیمەتر، خەبات 13.8 ملیمەتر، شەقڵاوە 31.3 ملیمەتر، بارزان 80.8 ملیمەتر، رواندز 27 ملیمەتر، مێرگەسۆران 98.5 ملیمەتر، چۆمان 18 ملیمەتر.
 
پارێزگای سلێمانی؛
سلێمانی 27.9 ملیمەتر، چەمچەماڵ 15.6 ملیمەتر، دوکان 18.6 ملیمەتر، رانیە 19.9 ملیمەتر، قەڵادزێ 23.5 ملیمەتر، سەرکەپکان 35.6 ملیمەتر، دەربەندیخان 25 ملیمەتر، چوارتا 50.5 ملیمەتر، یاخسەمەر 44.5 ملیمەتر، سەیدسادق 39.5 ملیمەتر، قەرەداخ 70 ملیمەتر.
 
پارێزگای دهۆک؛
دهۆک 159.9 ملیمەتر، زاخۆ 66.8 ملیمەتر، ئاکرێ 41.4 ملیمەتر، بامەڕنێ 145 ملیمەتر، مانگێش 138 ملیمەتر، ئامێدی 87 ملیمەتر، دینارتە 85.8 ملیمەتر، باتوفا 121 ملیمەتر، سەرسنگ 95 ملیمەتر، شێخان 38 ملیمەتر، بەردەڕەش 73 ملیمەتر، چەمانکێ 123 ملیمەتر و زاویتە 173 ملیمەتر.
 
پارێزگای هەڵەبجە؛
هەڵەبجە 27.2 ملیمەتر، تەوێڵە 54.8 ملیمەتر، خورماڵ 17.3 ملیمەتر، بیارە 26.5 ملیمەتر، سیروان 22 ملیمەتر.
 
پارێزگای کەرکووک و چەند ناوچەیەکی دیکە؛
کەرکووک 13 ملیمەتر، کەلار 17.4 ملیمەتر، مەیدان، 11.2 ملیمەتر، خانەقین 18.2 ملیمەتر، خورماتوو 11.3 ملیمەتر، کفری 15.7 ملیمەتر، شوان 26.5 ملیمەتر، تەکیەی جەباری 19.7 ملیمەتر.
 

دوو رۆژە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و زیانی گیانی و مادی لێکەوتووەتەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوێکی دیکەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لەم شەپۆلەدا کە 48 کاژێرە بەردەوامە، زۆرترین بڕی بارانبارین لەم ناوچانە بووە:
 
- دهۆک 200 ملیمەتر
- زاخۆ 96 ملیمەتر
- کانی ماسێ 202 ملیمەتر
- زاویتە 277 ملیمەتر
- سەرسەنگ 200 ملیمەتر
- بارزان 154 ملیمەتر
- پێنجوێن 121 ملیمەتر.
 
بارانی دوو رۆژی رابردوو زیانی گیانی و مادیی لە هەرێمی کوردستان لێکەوتەوە، بەتایبەت لە سنووری دهۆک. ئەمڕۆ چوارشەممە ژوورى ئۆپەراسیۆن و بەڕێوەبردنى قەیران و کارەساتی هەرێمی کوردستانەوە رایگەیاند، لە دهۆک بەهۆی لافاوەوە سێ کەس گیانیان لەدەستدا و 11 کەسیش بریندار بوون؛ هەروەها  160 خانوو زیانیان پێگەیشتووە و 50 ئۆتۆمبێل لە دهۆک زیانیان بەرکەوتووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترینیان لە سلێمانییە

پارتی دیموکراتی کوردستان لە دوایین رۆژی دیاریکراو بۆ پێشکێشکردنی لیستی ناوی بەربژێران، لیستەکەی رادەستی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکات. 190 بەربژێری دەبێت و زۆرترین بەربژێری لە پارێزگای سلێمانییە.