وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: رۆژانی پشوو دابەشکردنی مووچە بەردەوام دەبێت

20-03-2023
نازەنین گۆران
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەپێی خشتەی راگەیێندراوی وەزارەتەکەیان لە رۆژانی نەورۆزدا بەردەوام دەبێت.
 
رۆژی دووشەممە 20-03-2023 وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە پشووی نەورۆزدا دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بەردەوام دەبێت، ئەوەش بەپێی خشتەی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری.
 
وەزارەتەکە دەشڵێت، دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبێت کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەیان لە ئەستۆیە.
 
لەوبارەوە ئەمڕۆ دووشەممە لەیلا عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری خەزنەدار لە بانکی بەختیاری لە شاری سلێمانی بە رووداوی گوت، پارە بۆ بانک نێردراوە و پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی شووباتیش بەردەوامە.
 
7ی ئاداری 2023 وەزارەتی دارایی دابەشکردنی مووچەی مانگی شووباتی راگەیاند. بەگوێرەی ئەو خشتەی وەزارەت رایگەیاندووە، ئەمڕۆ ئەنجوومەن و دەزگای ئاسایش، کاروباری کۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستیی تایبەت مووچەی مانگی شووبات وەردەگرن.
 
رۆژی پێنجشەممە 30ی ئەم مانگە کۆتایی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی شووبات دێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.

یەکگرتوو زیاتر لە 60 بەربژێری بۆ خولی شەشەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان دەبێت

بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانی لیستی ناوی زیاتر لە 60 بەربژێری رادەستی کۆمیسیۆن کردووە و سەرۆکی لیستەکانیشی لە چوار بازنەکەی هەڵبژاردن ئاشکرا دەکات.