رووداو دیجیتاڵ
رۆژی 19ـی ئازار لە شارەکانی باکووری کوردستان و تورکیا، لە 24 ناوەند ئاگری نەورۆز کرایەوە. یەکێک لەو ناوەندانە شاری ئێلهـ بوو. هەزاران هاونیشتمانی بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگی نەورۆز لە ماڵەکانیان هاتنە دەرەوە و شەقامەکانی شارەکەیان پڕکرد. سەرەڕای باران و خراپیی دۆخی کەشوهەوا، بەڵام هاونیشتمانییانی لەسەر شەقامەکان مانەوە و ئاهەنگی نەورۆزیان پیرۆزکرد.
بەهۆی بوومەلەرزەکەی 6ـی مانگی شوبات لە باکووری کوردستان و تورکیا، کە بەهۆیەوە دەیان هەزار کەس گیانیان لەدەستدا، بەشێکی زۆری ئەوانەی بەشداری ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵیان کرد، جلوبەرگی رەشیان پۆشیبوو.
ئاهەنگەکان کەمتر جلوبەرگی رەنگاورەنگی کوردییان پێوە دیاربوو، بەراورد بە ساڵانی رابردوو. ژنانی باکووری کوردستان، وەکو هەموو ساڵێک بەشدارێکی سەرەکی ئاهەنگەکانی نەورۆز بوون. یەکێک لەو ژنانە بە رووداوی گوت، دەیەوێت لە نەورۆزی ئەمساڵدا ئازادی و دادپەروەری و دیموکراسی بێنەدی. پەیامی هاونیشتمانییانی باتمان روون بوو؛ "دەبێ کورد یەکگرتوو بن."
بەهۆی باران و دۆخی کەشوهەوای باتمان، دوو کاژێر زووتر کۆتایی بە ئاهەنگەکان هێنرا. هەرچەندە ئاهەنگەکان کەمتر رەنگاوڕەنگ بوون بەراورد بە ساڵانی رابردوو، بەڵام پەیامی یەکڕیزی و هیوای داهاتوویەکی باشتر هێشتا دیار بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ