لە دهۆک سێ کەس بە تۆمەتی سووتاندنی تایە دەستگیرکران


رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دھۆک لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، سێ کەس بە تۆمەتی سووتاندنی تایەی ئۆتۆمبێل دەستگیرکراون، هەروەها دەستیشیان بەسەر 200 تایەی ئۆتۆمبێلدا گرتووە.
 
ئێوارەی ئەمڕۆ 20-03-2022 بەڕێوبەراتیی پۆلیسی پارێزگای دھۆک رایگەیاند، "پۆلیسی فریاکەوتن سێ کەسیان دەستگیرکردووە بە تۆمەتی سووتاندنی تایەی ئۆتۆمێل و دەستیان بەسەر 200 تایەی ئۆتۆمبێلدا گرتووە، کە بۆ سووتاندن ئامادە کرا بوون".
 
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک رایگەیاند، سووتاندنی تایەی ئۆتۆمبیل و تەقەکردن قەدەخەیە.
 
ئەمڕۆ لە شار و شارۆچکە و ناوچەکانی کوردستان پێشوازیی لە ساڵی نوێی کوردی کرا. بەشێک لە هاونیشتمانییان لە باشووری کوردستان لەو رێوڕەسمەدا تایە دەسووتێنن کە وەکو بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای دهۆک ئاماژەی پێداوە، قەدەخەیە.