کۆنسوڵی وڵاتان بۆ نەورۆز جلوبەرگی کوردی دەپۆشن

20-03-2019
دڵنیا رەحمان
دڵنیا رەحمان @dilnyarahman
کۆنسوڵی ژاپۆن زیاتر لە چوار دەست جلوبەرگی کوردی هەیە
کۆنسوڵی ژاپۆن زیاتر لە چوار دەست جلوبەرگی کوردی هەیە
نیشانەکردن نەورۆز
A+ A-

رووداو - هەولێر

کۆنسوڵی بەشێک لە وڵاتانی جیهان لە جەژنی نەورۆزدا جلوبەرگی کوردی دەپۆشن، هەر خۆشیان دەچنە بازاڕ بۆ دوورینی جلوبەرگەکە.

چۆی کوانژین، کۆنسوڵی کۆریای باشوور یەکێک لەو کەسانەیە کە بەپەلەیە جلوبەرگەکەی بۆ جەژنی نەورۆز ئامادەبکرێت. ئەو خۆی سەردانی دووکانێکی بەرگدرووی لە هەولێر کردووە بۆ دوورینی دەستێک جلوبەرگی کوردی بەخواستی خۆی.

چاندرامۆلی ک کیرن، کۆنسوڵی هیندستان لە مێژە جلوبەرگی کوردی ئامادەکردووە. ئەو زۆر لەسەر کولتوور و مێژووی کورد خوێندووەتەوە، کاوەی ئاسنگەر بە باشی دەناسێت و نەورۆز نزیک بە جەژنەکانی خۆیان دەزانێت.

کۆنسوڵی ژاپۆنیش کە دەتوانێ بە کوردی قسە بکات، زیاتر لە چوار دەست جلوبەرگی کوردی هەیە، بۆیە بە خەیاڵێکی ئاسوودە بەشداری ڕێورەسمەکانی نەورۆز دەکات.

لە هەولێر نزیکەی 40 نوێنەرایەتی دیپلۆماسی هەن، زۆربەیان جگە لە پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکان، پەیوەندی کولتوورشیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە