بەڤیدیۆ؛ پلان و ئامادەکاریی جەژنی نەورۆز لە سەرجەم شارەکانی کوردستان
رووداو - هەولێر
لە هەرچوار پارچەی کوردستان و دەیان وڵاتی جیهان بۆ هەڵکردنی ئاگری نەورۆز و ئاهەنگگێڕان دەست بە ئامادەکاری کراوە، بەڵام بەهۆی کاردانەوەکانی گشتپرسیی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی و کۆنترۆڵکردنی کەرکووک لەلایەن سوپای عێراقەوە، هێرشی تورکیا و گرووپە هاوپەیمانەکانی بۆ سەر عەفرین و خراپی رەوشی گەلی کورد لە باکووری کوردستان، نەورۆزی ئەمساڵ جیاوازە و بە نەورۆزی خۆڕاگری و بەرخودان دادەنرێت.

نەورۆزی ئەمساڵ جیاوازدەبێت
لە زۆربەی شوێنەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان مۆڵەتی سازکردنی ئاهەنگەکانی نەورۆز نەدراوە
لە کەرکووک هێز بڵاوکراوەتەوە و هۆشداری لە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دراوە
لە ئەمریکا چۆن ئاگری نەورۆز دەکرێتەوە؟
ئاکرێ پایتەختی نەورۆزە
لە هەولێر ئاهەنگی نەورۆز لە پارکی شانەدەر دەبێت
لە رووسیا هەفتەیەکە دەست بە ئاهەنگگێڕان کراوە
لە سلێمانی ئاگری نەورۆز لە گردی مامەیارە دەکرێتەوە
لە دهۆک ئاهەنگێکی گەورە لە پاڕکی بازا سازدەکرێت
لە دەڤەری گەرمیان ماتەمینییە و هیچ ئاهەنگێک سازناکرێت
لە ئامەد ئامادەکاریی بۆ ئاهەنگێکی گەورە کراوە
لە قەزاکانی دەڤەری سۆران ئاهەنگ و رێوڕەسمی جۆراوجۆر بەڕێوەدەچن
پردی دەلالی زاخۆ باوەش بۆ ئاگری نەورۆز دەکاتەوە