رووداو دیجیتاڵ
شەپۆلێکی بەفربارین تورکیا و باکووری کوردستانی گرتووەتەوە و لە سنووری حەوت شارۆچکەی سەر بە پارێزگای وان بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە رێگەی 264 گوند بەڕووی هاتووچۆدا داخراوە.
لە شەوی رابردووەوە تاوەکو بەیانی رۆژی پێنجشەممە 20ـی شوباتی 2025 بارینی بەفر لە سنووری پارێزگای وان بەردەوامە.
لە شارۆچەی میکس 71 گوند، شارۆچکەی ئەلباک دوو گوند، شارۆچکەی چاڵدێران 17 گوند، شارۆچکەی شاخ 100 گوند، شارۆچکەی ئەردیش 14 گوند، شارۆچکەی وەستان 20 گوند و لە شارۆچکەی پاییزئاڤا رێگەی 40 گوند بەڕووی هاتووچۆدا داخراوە.
لەو پارێزگایە ئەمڕۆ پشووی خوێندن راگەیێندراوە، فەرمانبەرانی حکومی خاوەن پێداویستیی تایبەت و ژنانی دووگیان، ناچنە سەرکار و ئەو رۆژەیان وەک مۆڵەت بۆ هەژمار دەکرێت.
تیمەکان بەردەوامن لە راماڵینی بەفری سەر رێگاکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ