رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای جۆلەمێرگی باکووری کوردستان، دەست بەسەر 175.5 کیلۆ مادەی هۆشبەردا گیرا و دوو کەسی بیانیش بەتۆمەتی بازرگانی بە مادەی هۆشبەر دەستبەسەرکران.
عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ـی شوباتی 2025 لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنەی بڵاوکردەوە کە لە پارێزگای جۆلەمێرگ بۆ سەر بازرگان و بەکارهێنەرانی مادەی هۆشبەر کراوە.
بە گوتەی یەرلیکایا، ئۆپەراسیۆنەکە لەلایەن فەرماندەیی جەندرمەی پارێزگای جۆلەمێرگ، بە هەماهەنگی لەگەڵ سەرۆکایەتیی داواکاری گشتی ئەو پارێزگایە و هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی مادە هۆشبەرەکان لە فەرماندەیی گشتیی جەندرمە ئەنجامدراوە و دەست بەسەر 175.5 کیلۆ مادەی هۆشەردا گیراوە.
وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، لە خاڵێكی پشکنین لە نێو بارهەڵگرێکدا 111.5 کیلۆ حەشیش و 64 کیلۆگرام تۆزی حەشیش لەگەڵ سەگێکدا دەستیان بەسەردا گیراوە.
لەبارەی بڕی ئەو مادە هۆشبەرەی پار دەستیان بەسەردا گیراوە یەرلیکایا رایگەیاند، لە ئۆپەراسیۆنی مادە هۆشبەرەکان، کە لەلایەن فەرماندەیی گشتی جەندرمەوە کراون، دەست بەسەر 28 تۆن و 82 کیلۆگرام حەشیشدا گیراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ