رووداو دیجیتاڵ
دەنگۆی کۆچی دوایی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە. سەرچاوەیەکی باڵا لە یەکێتی هەواڵەکە رەتدەکاتەوە.
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی کۆچی دوایی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، هاوسەری کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی، سەرۆککۆماری پێشووی عێراق، سەرچاوەیەکی باڵا لە نێو یەکێتی بە رووداوی گوت، "ئەو دەنگۆیەی بڵاوبووەتەوە بێبنەمایە و ناڕاستە؛ هێرۆخان لە ژیاندایە."
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کە ناسراوە بە هێرۆ خان، هاوسەری کۆچکردوو جەلال تاڵەبانی دامەزرێنەر و سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، لە 1948/6/12 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، کچی نووسەری ناودار، ئیبراهیم ئەحمەدە و دایکی دوو کوڕە بە ناوەکانی قوباد و بافڵ. چەند ساڵێکە بەهۆی نەخۆشییەوە لە سیاسەت دابڕاوە.
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، لە ساڵی 1972 بڕوانامەی دەروونناسی لە زانکۆی موستەنسەریەی بەغدا بەدەستهێناوە.
لە ساڵی 1970 لەگەڵ جەلال تاڵەبانی هاوسەرگیری کردووە و شانبەشانی ئەو لە شاخدا پێشمەرگایەتیکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ