ناوی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان بۆ دامەزراندن نێردرا بۆ وەزارەتی تەندروستیی عێراق

20-02-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێمی کوردستان، ناوى زیاتر لە دوو هەزار دەرچووى بەشە پزیشکییەکانی بەمەبەستى دامەزراندنیان ئاراستەى وەزارەتى تەندروستیى حکومەتى عێراق کرد.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 20ـی شوباتی 2025، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، "ناوی دوو هەزار و 269  دەرچووى بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى 2023-2024 کە دانیشتووى ناوچەکانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى کوردستانن بەمەبەستى دامەزراندن لەسەر میلاکى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى عێراقى، ئاراستەى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان لە بەغدا دەکات."
 
عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ناردنی ئەو ناوانە لەسەر داواى وەزارەتى تەندروستیى حکومەتى عێراق بووە و هەموو دەرچووەکان ناویان نێردراوە."
 
گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت: "لەگەڵ نوسراوەکەدا چەندین بەڵگەنامەى فەرمی کە ناوى دەرچووانى بەشە پزیشکى و تەندروستییەکان و بڕیارى زانکۆیی دەرچووان لەخۆدەگرێت. لە نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە لە بەغدا ئاراستەى وەزارەتى تەندروستى حکومەتى عێراقى فیدرال دەکرێت بە مەبەستى دامەزراندنیان."
 
رۆژی 16ـی کانوونی یەکەمی 2024، وەزارەتی تەندروستیی عێراق نووسراوی بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی عێراق کرد و وێنەیەکیشی بۆ نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە بەغدا نارد، کە داوا دەکات ناوی سەرجەم ئەو دەرچووانەی بەشە پزیشکییەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان بنێردرێت کە خەڵکی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانن.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی کۆبوونەوەکەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی

نێوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مەزڵووم عەبدی

شەوی رابردوو لە هەولێر سەرۆکی هەرێمی کوردستان و فەرماندەی گشتیی هەسەدە کۆبوونەوە، لە دیدارەکەیان جەختیان لە "پێويستيى يه‌كڕيزى و ته‌بايى له‌نێو هێز و لايه‌نه‌ كوردييه‌كانى سووريا دا" کردەوە.