دەیان گوندی پارێزگای سنە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە بێ کارەبا دەبن

20-02-2024
نیشانەکردن بەفر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دوای نزیکەی هەفتەیەک لە بڕانی کارەبای دەیان گوندی سەر بە پارێزگای سنە، هێشتا کارەبای زۆر گوند چاکنەکراوەتەوە. بەرپرسانی کارەبای شاری سەقزیش دەڵێن، هەندێک لەو گوندانە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە کارەبایان نابێت.
 
کارەبای نزیکەی 100 گوندی پارێزگای سنە، رۆژی 15-02-2024 بەهۆی کەوتنی نزیکەی 300 ستوونی کارەباوە بڕا، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای پارێزگای سنە ئەوکاتە رایگەیاند، لە ماوەی سێ رۆژدا کێشەکە چارەسەر دەکەن.
 
هاووڵاتییانی حەوت گوندی ناوچەی تیلەکۆ سەر بە شاری سەقز دەڵێن، هێشتا کارەبایان چاکنەکراوەتەوە و داوایان لە ناوەندی کۆنترۆڵی قەیرانی شاری سەقز کردووە بەدواداچوون بۆ ئەم کێشەیە بکات.
 
لە ماوەی ئەو چەند رۆژەدا کە کارەبای گوندەکانی پارێزگای سنە بڕاوە، تیمەکانی چاککردنەوە لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدا بوون، بەڵام بەشێک لەو گوندانەی کارەبایان بڕاوە لە ناوچەی سەختی شاخاوی هەڵکەوتوون و تیمەکانی نۆژەنکردنەوەش "کەلوپەلی پێشکەوتوویان" لە بەردەست نییە و بە دەست کارەکانیان رادەپەڕێنن.
 
بەپێی راپۆرتی راگەیاندنە خۆجێیەکانی شاری سەقز، کارەبای لانیکەم 25 گوندی ئەو شارە چاکنەکراوەتەوە.
 
پەیوەندییەکانی فەرمانگەی کارەبای شاری سەقز گوتوویەتی: رەنگە ئەمڕۆ (سێشەممە) کارەبای ناوچەی خوڕخوڕە چاک بکرێتەوە، بەڵام لە ناوچەی سەرشیو لەبەرئەوەی بەفری زۆر باریوە و دامەزراوەکانی کارەبا زیانی زۆریان بەرکەوتووە، چاککردنەوەی کارەبایان تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە دەخایەنێت.
 
هیوا لهۆنیان، بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای پارێزگای سنە، شەوی 15-02-2024 گوتی: بەهۆی هەرەسهێنانی خاکەوە، کارەبای 183 گوندی ئەم پارێزگایەی بڕاوە، بەڵام کارەبای 83 گوند چاککراوەتەوە و چاککردنەوەی کارەبای 98 گوندی دیکەی سەر بە شارەکانی سەقز، بانە، مەریوان و دیواندەرە 3 رۆژ دەخایەنێت."
 
هیوا لهۆنیان گوتبووی، 60 تیم لە هەوڵدان کارەبای ئەو گوندانە چاک بکەنەوە، بەڵام چونکە زۆربەی ئەو گوندانە لە ناوچە سەخت و شاخاوییەکاندا هەڵکەوتوون، ناتوانرێت بە ئۆتۆمبێل کەلوپەل و ئامرازی چاککردنەوەیان بۆ بگوازرێتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاگرکەوتنەوە لە سنووری ئامێدی. وێنە: رووداو

لە ئامێدی 40 دۆنم زەوی و باخی هاونیشتمانییان بەهۆی شەڕەوە سووتان

لەسەر رێگەی ئامێدی- دێرەلۆک 40 دۆنم زەوی کە بەشێکیان رەز و باخی هاونیشتمانییان بوون لە یەک رۆژدا سووتان. ئەوەش بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیا.