گوندێکی دینارتە بۆردوومانکرا و دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا
رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ گوندی کافیا لە سنووری ناحیەی دینارتەی سەر بە پارێزگای دهۆک بۆردوومانکرا و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، دوو کەس گیانیان لەدەستداوە.
گوندەکە چۆڵە، بەڵام چوار دانیشتووی گوندەکە کە رەز و باخیان هەیە، ئەمڕۆ بۆی گەڕاونەتەوە، بەپێی ئەو زانیارییانەی رووداو لە کەسوکاری ئەو چوار کەسە وەریگرتوون، دوو کەسیان گیانیان لەدەستداوە.
ئەو دوو کەسەی گیانیان لەدەستداوە ناویان بەشیر عومەر و عارف تەهایە و تەمەنیان لە سەرووی 50 ساڵەوەیە.
سەربەست سەبری، بەڕێوەبەری ناحیەی دینارتە بە رووداوی راگەیاند، "بۆردوومانەکە لەلایەن فڕۆکەی جەنگیی تورکیاوە کراوە".