یەکێتی ئەوروپا و UNDP دوو پڕۆژە رادەگەیەنن

20-02-2019
ئاسۆ سەراوی
نیشانەکردن روانگە
A+ A-

رووداو - هەولێر

بەڕێوەبەری جێبەجێكار لە دەزگای روانگە رایگەیاند، یەکێتی ئەوروپا بڕی 10 ملیۆن یۆرۆی تەرخانکردووە بۆ جێبەجێکردنی دوو پڕۆژە لە هەرێمی کوردستان. بەجۆرێك دەبێتە هۆی ئەوەی هەلی دامەزراندن ‌و دۆزینەوەی كار بۆ گەنجانێكی زۆر بڕەخسێنێت‌.

عەبدولسەلام مەدەنی، بەڕێوەبەری جێبەجێكار لە دەزگای روانگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "بۆ پرۆژەکان 10 ملیۆن یۆرۆ تەرخانكراوە و لە لایەن UNDP بەڕێوەدەبردرێن، هەر یەكێك لەو گەنجانەی دێنە ناو پرۆژەكەوە 6 تاوەكو 8 مانگ راهێنانیان پێدەكرێت ‌و لە كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت دەخرێنە سەر كار، هەوڵدەدەین بە جۆرێك سوود لەو راهێنانە وەربگرن بۆ دواتریش لە كارەكەیان بەردەوام بن نەك تەنیا بۆ ئەو چەند مانگە". 

بەڕێوەبەری جێبەجێكار لە دەزگای روانگە، باسی لەوەش كرد چالاكییەكەی دیكەی ئەمڕۆیان كۆكردنەوەی هاوكارییە بۆ ئەو منداڵانەی تووشی شێرپەنجەبوون بە هاوبەشی لەگەڵ قوتابخانەی لارای ناحکومی.

راگەیاندنی دوو پرۆژەکە ئەمڕۆ لە کاژێر 10:00ـی سەرلەبەیانی و لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵای شاری هەولێر دەبێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە